news

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەنراوێكی 7 خاڵی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی 7 خاڵی لەسەر كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە و جەختی لە ئەنجامدانی پڕۆسەكە لەوادەی خۆیدا كردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، پشتگیری لە هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ چاكسازی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ باشتركردنی مووچە و باری گوزەرانی هاوڵاتیان دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، “پێكهێنان و ناردنی شاندی دانوساندنكار بۆ وڵاتانی دراوسێ و جیهان بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم”.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ڕۆژی چوار شەممە 23ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەددین ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی و بە ئامادەبوونی بەڕێز كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەست.

لە كۆبوونەوەكەدا ناوەڕۆكی سەردانەكەی وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان و هەڵوێستی هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان لەمەڕ ڕیفراندۆم تاوتوێ كرا و دوای گوێگرتن لە ڕاپۆرت و دەرئەنجامی گفتوگۆكانی شاندنی دانوساندنكاری هەرێمی كوردستان حكوومەت و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و باڵیۆزخانەكان لە بەغدا، كۆبوونەوەكە بەو دەرئەنجامانەی خوارەوە گەییشت:

یەكەم: كۆبوونەوەكە پێزانینی بۆ كار و ئەدای یەكگرتووی شاندی دانوساندنكار لە بەغدا هەبوو و جەختی لە بەردەوامیی گفتوگۆ و دانوساندن لەگەڵ بەغدا كردەوە لەبارەی ڕیفراندۆم و ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

دووەم: دروستكردنی كۆمیتە و ڕێوشوێنە پڕاكتییەكانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم خێراتر بكرێت بۆ ئەنجامدانی لە وادەی خۆیدا و ڕاگەیاندن و توانای حزبەكان بۆ پاڵپشتیكردنی ڕیفراندۆم هەماهەنگ بن.

سێیەم: كۆبوونەوەكە پشتگیریی خۆی دووپاتكردەوە لە هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم بۆ چاكسازی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ باشتركردنی مووچە و باری گوزەرانی هاوڵاتیان.

چوارەم: ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم وێڕای جەختكردنەوە لە مافی ڕەوای گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووس، تێگەییشتنی تەواوی بۆ هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەیە لە بەرانبەر ڕیفراندۆم و ئەوە دووپات دەكاتەوە كە ڕیفراندۆم هیچ كاریگەریی نەرێنی لەسەر شەڕی داعش نابێت و گەلی كوردستان لە سەنگەری پێشەوەی شەڕی تیرۆر دەمێنێتەوە و لە شەڕی تیرۆردا ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاری و هەماهەنگی و گفتوگۆیە لەگەڵ هاوپەیماناندا.

پێنجەم: كۆبوونەوەكە بڕوای تەواوی بە شەراكەتی ڕاستەقینەی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان هەیە و پشتگیریی هەموو جۆرە گەرەنتییەك دەكات بۆ دەستەبەركردنی مافەكانیان.

شەشەم: پێكهێنان و ناردنی شاندی دانوساندنكار بۆ وڵاتانی دراوسێ و جیهان بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم.

حەفتەم: لە ماوەیەكی نزیكدا كۆنفڕانسێك بۆ نووسەر و ئەدیب و ڕۆژنامەنووسی ناوچەكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زمانی عەرەبی لە هەرێمی كوردستان ساز بكرێت لەسەر پڕەنسیپە دیموكراتییەكان و مافی چارەی خۆنووسین.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم

23ـی 8ـی 2017

بابەتی دواتر

BAGHDAD, IRAQ - SEPTEMBER 08: Haider al-Abadi (C) greets the new members of the parliament after the announcement of the new government in Baghdad, Iraq, on September 8, 2014.  A diverse participation government consisting of Shi'ites, Sunnis and Kurds has been formed, after Haider al-Abadi cabinet received a vote of confidence from the parliament. (Photo by Stringer/Anadolu Agency/Getty Images)

بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتوو رێككەوتن

گفتوگۆی ھاوپەیمانی سائيرون و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتوو، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *