received_1562251607130190

ڕۆحی شارستانیەت لە قورئاندا ـ سورەی (النمل) بە نمونە

عوسمان زەڵمی

دوای سورەی (الشعراء) سورەی (النمل) دێت و کۆتایی یەکەم و سەرەتای دووەم زۆر بەیەکەوە گونجاون ، لە ئاخری (الشعراء) دا مرڤەکان بۆ دوو بەرە حەقیقی پۆلێن دەکات .
بەرەی یەکەم : ئەوانەن کە (باوەڕدارن و ، کردەوەی چاک ئەنجام دەدەن ، وە زۆر لەبیری خوادان و یادی دەکەن ، وە لەئاستی ستەم و زوڵمدا بێدەنگ نابن و بە پێی توانایان بە دروستی ھەوڵی سەرکەوتن دەدەن ) . وەک دەفەرموێ : ( إِلَّا الَّژِینَ آَمَنُوا ۆعَمِلُوا الێَّالِحَاتِ ۆژَکَرُوا اللَّەَ کَپِیرًا ۆانْتَێَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا ڤُلِمُوا )
بەرەی دووەم : ئەوانەن کە دەبنە زاڵم و ستەم دەکەن ، نە لەخوا دەترسن و ، وە نە بەزەییان بە خەڵکیدا دێتەوە ، بۆ ئەوانەش ھەڕەشەی توند لە پێشە و چاوەڕێیانە ، بە بەڵگەی : (ۆسَێعْڵمُ الَّژِینَ ڤَڵمُوا ڕَیَّ مُنْقَڵبٍ ێنْقَلِبُونَ / الشعراء : ٢٢٧ )
جا لەسەرەتای سورەی (النمل)دا بۆ ئەو باوەڕدارە گوفتارو رەفتار چاکانە ئەم دوو شتە بەیان دەکات : (ھیدایەت و مزگێنی) ، کەپەیوەستن بەژیانی دونیاو دواڕۆژیانەوە : ( تِلْکَ آَێاتُ الْقُرْآَنِ ۆکِتَابٍ مُبِینٍ ەُدًی ۆبُشْرَی لِلْمُۆْمِنِینَ الَّژِینَ یُقِیمُونَ الێَّڵاەَ ۆیُۆْتُونَ الزَّکَاەَ ۆەُمْ بِالْآَخِرَەِ ەُمْ یُوقِنُونَ / النمل : ١ ـ ٣ )
ھەروەک جۆری ھەڕەشەکەش بۆ ستەمکاران باس دەکات کە بریتیە لە : ( ڕُوڵئِکَ الَّژِینَ ڵەُمْ سُوءُ الْعَژَابِ ۆەُمْ فِی الْآَخِرَەِ ەُمُ الْڕَخْسَرُونَ / النمل : ٥) . وەک ئەوەی تەواوی ئەم ئایەتانەی بەدوای یەکدا دێن بەڕیزبەندی سورەتەکان ، پێکەوە بە مەحکەمی بەسراون و دەبنە تەواوکەری یەکترن .
سورەی (النمل) مەککیەو زۆر بەڕونی باسی نمونەیەک لەبڵندی شارستانیەت دەکات لە گەلانی پێشوداو لەسایەی پەیامی خوادا ، جا بۆ ئەوەی بەدروستی جێگیری بکات لە ھزرو زھنی باوەڕداراندا ، کە ئاین ھەرگیز کورت ناکرێتەوە لە چەند پەرستشێکی دیاریکراودا ، بەڵکو زانست و پەرستش پێکەوە دەبەستێت و ئەیکاتە ئەرک لەسەر شوێنکەوتوانی کە دەبێت بەڕاست و ڕەوانی گرنگی تەواو بە زانست بدەن و بیکەنە ھۆی پێشکەوتن و دامەزراندنی ژیارو شارستانیەت و پێی بناسرێنەوە لە ئاستی جیھان و لەسەردەمە جیاوازەکاندا .
جا لەم سورەتی (النمل)داو لە چیرۆکی (پێغەمبەر سولەیمان ـ د،خ) و (ئافرەتی مەلیکە)دا پلانێکی وردو دروست باس دەکات بۆ بونیاتنانی (دەزگا ، کارگە ، کۆمەڵگە ، یاخود نەتەوە ) ، بە ئاڕاستەی بەرەو لوتکەی پێشکەوتن و سەرکەوتن و شارستانیەت .. گونجاوە لەسەر بنەماو ڕەگەزەکانی ئەو ژیارو دونیای جوانی و ڕاقی و شارستانیە مێژووییە بووەستین ، بە کەڵک وەرگرتن لەم شێوازەی دێ :
١ـ گرنگی زانست و زانیاری (العلم) :
سەرەتای چیرۆکە حەقیقیەکە لە ئایەتی (١٥) وە دەست پێدەکات و یەکەم بنەما و پایە لەسەری دەوستێت بریتیە لە زانست و زانیاری و بایەخدانە پێی : (ۆڵقَدْ آتَیْنَا دَاوُودَ ۆسُڵیْمَانَ عِلْمًا ۆقَالا الْحَمْدُ لِلَّەِ الَّژِی فَچَّڵنَا عَڵی کَپِیرٍ مِّنْ عِبَادِەِ الْمُۆْمِنِینَ / ١٥ ) . لەسەردەمی ئەم دوو پێغەمبەرە (د.خ) پێشکەوتنی شارستانیەت لەسەر بنەمای دروستی زانست گەیشتبووە ئاستی لوتکە ، کە خوا بە چاکەی خۆی پێی بەخشی بوون ، وە ئەوانیش نرخ و بەھای ئەم عیلمەیان دەزانی و بەدروستی شوکرانە بژێری بوون .
٢ـ بایەخدان بە زمانی جیاوازو کلتوری جودا بەزمانی گیاندارانیشەوە :
ئەمە حەقیقەتەو ڕاستە بەشێکی ئیعجازی بووە بەڵام جێی پەندو وانەیە و مرۆڤ ئەو توانایەی پێ دراوە و ئەوانیش ڕامکراون : ( ۆۆڕپَ سُڵیْمَانُ دَاوُودَ ۆقَاڵ ێا ڕَیُّەَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنگِقَ الگَّیْڕ ) ،لەوەش زیاتر گرنگی دانی تەواو بە دەسکەوت و دەسەڵات و دەرامەت و بەرھەم و ئەوەی بۆ ژیان بەکەڵکە ، وە ئیشکردنی زانستیانە بۆ زیادکردنیان : ( ۆڕُوتِینَا مِن کُلِّ شَیْءٍ إِنَّ ەَژَا ڵەُۆ الْفَچْلُ الْمُبِینُ / ١٦) .
٣ـ داڕشتنی بەرنامە و یاسای بەڕێوەبردن :
بوون و داڕشتنی بەرنامە و ڕێباز و یاسای ڕێککاری و بەیەکەوە بەستن و بەڕێوەبردن و تەواوکاری و فرەیی ڕەگەز و نەتەوە و بوونەوەر و .. ، لە چوارچێوەی قەڵەمڕەوی دەسەڵات و مەملەکەتدا ئەرکی سەرکردایەتیەو پابەندبوون پێوەی ناچاریە : ( ۆحُشِرَ لِسُڵیْمَانَ جُنُودُەُ مِنَ الْجِنِّ ۆالإِنسِ ۆالگَّیْڕ فَەُمْ یُوزَعُونَ / ١٧ ) .
٤ـ ڕاھێنان و ئامادەکردنی تاکەکان لە پسپۆریە جیاوازەکاندا :
بایەخدان بە مەشقی مەیدانی بۆ بارھێنانی تاکەکان لە بواری تایبەتی و لێھاتوویی و پسپۆری خۆیاندا : ( ۆتَفَقَّدَ الگَّیْرَ فَقَاڵ مَا لِێ لا ڕَرَی الْەُدْەُدَ ڕَمْ کَانَ مِنَ الْغَائِبِینَ / ٢٠ ) . بە بەڵگەی ئەوەی کە (باڵندەی پەپوو) لە ئەرک و ڕاسپێری مەشقکردندا بووە و ، کەچی ئامادە نەبووە لەوەختی دروستی خۆیدا .
٥ ـ بەسەرکردنەوەی مەیدانی کارمەندان :
سەردان و بەسەرکردنەوەی مەیدانی کادرو کارمەندان لەلایەن سەرکردەوە ئەرکی درێژخایەنە ، بە مەبەستی بەدواداچون و پرسینەوە لە کارو ئەرکەکانیان و ئاگاداربوون لە کارو بار و ڕادەی دڵسۆزی یاخود کەمتەرخەمیان ، ھەروەھا چاوپۆشی نەکردن لە کەمتەرخەمی و ، نرخاندنی چالاک بوونیان : ( ڵڕُعَژِّبَنَّەُ عَژَابًا شَدِیدًا ڕَوْ ڵڕَژْبَحَنَّەُ ڕَوْ ڵێڕْتِێنِّی بِسُلْگَانٍ مُّبِینٍ/ ٢١ )
٦ـ کارامەیی و کارایی کارمەندان :
ڕەواو دروست و جوان و جوامێریە کارمەندان کارابن لە کار و پیشە و پسپۆڕییاندا و ، بگەڕێن بە دوای زانیاری و مەعلوماتی ڕاست و دروستدا . باڵندەی پەپوو وەک کارمەندێکی کارامە و کارا و دڵسۆز گەڕاوە بەدوای ھەواڵ و زانیاری دەقیق و یەقین و نوێدا و ، بەبێ ھیچ کاردانەوەیەکی خراپ و سەرەڕۆیی ، دەست و برد سەرکردەی لێ ئاگادار کردۆتەوە : ( فَمَکَپَ غَیْرَ بَعِیدٍ فَقَاڵ ڕَحَگتُ بِمَا ڵمْ تُحِگْ بِەِ ۆجِئْتُکَ مِن سَبَإٍ بِنَبَإٍ ێقِینٍ إِنِّی ۆجَدتُّ امْرَڕَەً تَمْلِکُەُمْ ۆڕُوتِێتْ مِن کُلِّ شَیْءٍ ۆڵەَا عَرْشٌ عَڤِیمٌ / ٢٢ ـ ٢٣ )
٧ ـ بەرپرسیاری جەماعی پلەبەندیە :
کاراو کارمەندان وەک سەرکردە بەرپرسیارن بە پلە و ئاستی جیاوازیان ، لەبەرانبەر ئامانجی پەیامەکەیانەوە ، جا ھەر جۆرە دڵسۆزی و خەمخۆریەک یان کەمتەرخەمی و گوێ پێنەدانێک کاریگەری خۆی دەبێت لەسەر ئەنجامی پرۆسەکە : ( ۆجَدتُّەَا ۆقَوْمَەَا ێسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ اللَّەِ ۆزَیَّنَ ڵەُمُ الشَّیْگَانُ ڕَعْمَاڵەُمْ فَێَدَّەُمْ عَنِ السَّبِیلِ فَەُمْ لا ێەْتَدُونَ / ٢٤ ) .ئەوەتا باڵندەی (پەپوو سڵێمانە) کە دەبینێ گەلێک غەیری خودا دەپەرستن ، لەلای جێی پەسەند نابێ و کار بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵەکەیان دەکات بەجواترین شێوە .
٨ ـ شۆڕبوونەوە لە زانیاری و مەنگی لە بڕیار وەرگرتندا :
چونە بنج و بنەوانی ھەواڵ و زانیاری ئەرکی سەرکردەیە و ، دەبێ جەخت لەسەر ئاستی سیحەت و شیکاری بکاتەوە بەرلە ھەر کارو کاردانەوەیەک ، وەلە وەرگرتنی بڕیارو ھەڵوێستدا پێویستە مەنگ و لەسەرخۆ بێت : ( قَاڵ سَنَنڤُرُ ڕَێَدَقْتَ ڕَمْ کُنتَ مِنَ الْکَاژِبِینَ / ٢٧ )
٩ـ بونیاتنانی دەزگای ھەواڵگری و زانیاری :
دروستکردنی دەزگای ھەواڵگری و زانیاری و بارھێنانی ئەزمونکاران لە شێوەی دەزگای تایبەت و کەسانی شارەزا و پسپۆر و لێوەشاوە بۆ بەدواداچونی ھەواڵ و زانیاری ، بە مەبەستی بەرچاوڕوونی و دروست بەڕێوەبردن ، گرنگە و ئەرکە : ( اژْەَب بِّکِتَابِی ەَژَا فَڕَلْقِەْ إِڵیْەِمْ پُمَّ تَۆلَّ عَنْەُمْ فَانڤُرْ مَاژَا ێرْجِعُونَ / ٢٨ )
١٠ـ ڕاوێژکاری و ڕاوەرگرتن ئەرکی سەرکردەیە :
بۆ دروست بەڕێوەبردنی کاروبارو ، بڕیار وەرگرتن و ھەڵوێست نواندن لە پرسە چارەنوس سازەکاندا ، ئەوا ڕاوێژکردن و ڕاگۆڕینەوە و ڕاکۆکردنەوە لەکەسان و لەخەڵکی شایستە ، دەبێتە ئەرکی ھەمیشەیی سەرکردەیە : ( قَاڵتْ ێا ڕَیُّەَا الْمَڵڕُ ڕَفْتُونِی فِی ڕَمْڕی مَا کُنتُ قَاگِعَەً ڕَمْرًا حَتَّی تَشْەَدُونِ / ٣٢ ) . ئافرەتی مەلیکە وەک سەرکردەی سەرکەوتوو بە کردەیی جێبەجێی کردووە .
١١ـ پێشەکی چنین و خۆڕاگرتن :
پێشەکی چنین و خۆڕاگرتن و بەکارھێنانی سیاسەتی دەم و دوو تاقیکردنەوە (جس النبچ) لەکاتی خۆیدا پێویستە و نیشانەی وریایی و زیرەکی سەرکردەیە : ( ۆإِنِّی مُرْسِڵەٌ إِڵیْەِم بِەَدِیَّەٍ فَنَاڤِرَەٌ بِمَ ێرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ / ٣٥ ) . مەلیکەی کارامە بە ناردنی دیاریەک دەیەوێ لە ڕادەی ڕاستی و دامەزراوی خاوەن پەیام تێبگات و حەقیقەتی کاردانەوەکانی دەرکەوێ بۆ خۆی و دارو دەستەکەی .
١٢ـ پێکھێنانی ھێزی سەربازی بەسام :
پێکھێنانی ھێزی سەربازی بەسام و ھەیبەت لە شێوەی دامەزراوەی تۆکەمەدا زۆرترین خزمەت بە پەیام و ئامانجی دەکات : ( ارْجِعْ إِڵیْەِمْ فَڵنَڕْتِێنَّەُمْ بِجُنُودٍ لّا قِبَڵ ڵەُم بِەَا ۆڵنُخْڕجَنَّەُم مِّنْەَا ڕَژِلَّەً ۆەُمْ ێَاغِرُونَ / ٣٧ ) . بۆ پاراستن و پارێزگاری کردن لە سنورە ڕەواکانی ژیان و ژیار و شارستانیەت و ، پشتیوانی کردن لە بێ دەرەتان و چەوساوان و لێقەوماوان .
١٣ـ لەئاست سەردەمدا بوون لەڕووی تەکنەلۆژیاوە :
بەدەستھێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەردەم ئەرکی بەرپرسانی دەوڵەت و شارستانیەتە : ( قَاڵ ێا ڕَیُّەَا الْمَڵڕُ ڕَیُّکُمْ ێڕْتِینِی بِعَرْشِەَا قَبْڵ ڕَن ێڕْتُونِی مُسْلِمِینَ قَاڵ عِفْریتٌ مِّنَ الْجِنِّ ڕَنَا آتِیکَ بِەِ قَبْڵ ڕَن تَقُومَ مِن مَّقَامِکَ ۆإِنِّی عَڵیْەِ ڵقَوِیٌّ ڕَمِینٌ قَاڵ الَّژِی عِندَەُ عِلْمٌ مِّنَ الْکِتَابِ ڕَنَا آتِیکَ بِەِ قَبْڵ ڕَن ێرْتَدَّ إِڵیْکَ گَرْفُکَ فَڵمَّا رَآەُ مُسْتَقِرًّا عِندَەُ قَاڵ ەَژَا مِن فَچْلِ رَبِّی لِێبْلُۆنِی ڕَڕَشْکُرُ ڕَمْ ڕَکْفُرُ ۆمَن شَکَرَ فَإِنَّمَا ێشْکُرُ لِنَفْسِەِ ۆمَن کَفَرَ فَإِنَّ رَبِّی غَنِیٌّ کَڕیمٌ / ٣٨ ـ ٤٠ ) . کە خزمەت بە ئامانجەکانی پەیام و ژیان و ژیاری مرۆڤایەتی بکات .
١٤ـ لێوەشاوەیی سیاسی لە وتووێژدا :
زیرەکی و لێوەشاوەیی سیاسی لە گفتوگۆدا نیشانەی سەرکردەی داناو شایستەیە : ( فَڵمَّا جَاءَتْ قِیڵ ڕَەَکَژَا عَرْشُکِ قَاڵتْ کَڕَنَّەُ ەُۆ ۆڕُوتِینَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِەَا ۆکُنَّا مُسْلِمِینَ / ٤٢ ) . کە لە پرسیارو وەڵامی نێواندا بەدی دەکرێت بە ئاستی جیاواز .
١٥ـ قەبوڵکردنی حەقیقەت لەوەختی خۆیدا :
تەسلیم بوون بە حەقیقەت و گەڕانەوە بۆ داخوازی دروستی فیترەت خەسڵەتی مرۆڤی فامدار و بە ئاوەزە : (قِیڵ ڵەَا ادْخُلِی الێَّرْحَ فَڵمَّا رَڕَتْەُ حَسِبَتْەُ لُجَّەً ۆکَشَفَتْ عَن سَاقَیْەَا قَاڵ إِنَّەُ ێَرْحٌ مُّمَرَّدٌ مِّن قَۆاڕیرَ قَاڵتْ رَبِّ إِنِّی ڤَڵمْتُ نَفْسِی ۆڕَسْڵمْتُ مَعَ سُڵیْمَانَ لِلَّەِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ / ٤٤ )
کاتێک ڕاستیەکانی لە شێوەی ئیعجازدا بینی و تێگەیشت ئەمە نێراوی خودای ڕاستەقینەیە بۆ ھیدایەتدانی مرۆڤەکان . دەبینین مەلیکەی ژیرو ئاقڵمەند دەچێتە پالڕ پێغەمبەر سولەیمان (د،خ) و لەگەڵی ملکەچی دەنوێنێ بۆ فرمانی خوای جیھانیان ، بەوپەڕی باوەڕو متمانەوە دەڵێت : ( قَاڵتْ رَبِّ إِنِّی ڤَڵمْتُ نَفْسِی ۆڕَسْڵمْتُ مَعَ سُڵیْمَانَ لِلَّەِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ )

بابەتی دواتر

received_1635434459811904

لەپێکدادانی ئاییندەی ناوچەکەدا کێ دەدۆڕێ؟

کامیل مەحمود باس و بابەتی ئەگەری پێکدادانێکی گەورە لەناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بووەتە مانشێتی میدیاکان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *