787878

یەكەم وڵات لەسەر موسڵمانانی میانمار هاتە دەنگ

سەركۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، لە نەتەوە یەكگرتووەكان روداوەكانی میانمار دەخەینە بەر باس و گفتوگۆكانمانەوە.

تەنها لە ماوەی سێ رۆژدا بە هەزاران موسڵمانی میانمار لەلایەن هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەوە كوژران‌و لای خۆشییەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان ئاشكرایكرد، ئەم رووداوەی دوایی لەبارەی بەنگلادیش زۆر ئازاربەخشە.

وتیشی، زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم رووداوە دەكەین‌و لای دامەزراوەكانی نێودەوڵەتی بە تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان باسی دەكەین.

ئەردۆگان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەداخەوە جیهان لە هەمبەر میانمار كوێر و نابیستە، نابینێ و نابیستێ. ئەم رووداوەی دوایی لەبارەی بەنگلادیش زۆر ئازاربەخشە. بەپێی ئەو زانیارییانەی وەرگیراون، بە داخەوە زیاتر لە سێ ھەزار مرۆڤ مافیان خوراوە و هەنگاو هاوێژراوە بۆ ئەوەی بمرن.

ئەمەش لەكاتێكدایە وتەبێژی ئەنجوومەنی رۆهینگیا لە ئەورووپا-ERC ، دکتۆر ئانیتا شوگ، ئاماژەی بەوەکرد لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی سوپا بۆ سەر هەرێمی ئاراکان لە میانمار لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا، ٢ بۆ ٣ هەزار موسڵمان کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ هەزار موسڵمانی دیکەش ئاوارەبوون.
ئانیتا شوگ لەلێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند: ”کۆمەڵکوژییەکانی ماوەی چەند رۆژی رابردووی سوپا لە هەرێمی ئاراکان، چەندین هێندەی کۆمەڵکوژییەکانی ساڵی ٢٠١٢ و کۆمەڵکوژییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی پارساڵە. دۆخەکە هەرگیز بەوشێوەیە خراپ نەبووە. بەرەوڕووی جینۆسایدێکی هێواش لە ئاراکان دەبینەوە”.
شوگ باسی لەوەکردووە تەنها لە گوندی ساوگپارای سەربە شاری راتێداونگی هەرێمی ئاراکان، دوێنێ ٩٠٠-١٠٠٠ موسڵمان کوژراون و تەنها یەک منداڵی کوڕ لە کۆمەڵکوژییەکە رزگاری بووە.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی رۆهینگیا لە ئەورووپا کە وەک پزیشک لە سویسرا کاردەکات، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە و چالاکوانە لۆکاڵەکانەوە، دەستیکەوتوون، ئاماژەی بەوەکرد لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە گوندە جیاوازەکانی ئاراکان ٢ بۆ ٣ هەزار موسڵمان کوژراون و ئەو کەسانەشی کۆمەڵکوژییەکانیان ئەنجامداوە، سەربازانی سوپای میانمارن.
شوگ رایگه‌یاند تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س له‌ ئاراكان ئاواره‌بوون و دوو هه‌زار مسوڵمانی ئاراكانیش له‌ سنووری میانمار-به‌نگلادیش گیریانخواردووه‌ و سنووری به‌نگلادیشیان لێداخراوه‌.

گوته‌بێژه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ گونده‌كانی ئاناوكپین و نیانگپینگ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بوزیی ناوچه‌كه‌وه‌ گه‌مارۆدراون و گوتی، “ئه‌م خه‌ڵكه‌ نامه‌یان بۆ حكوومه‌تی میانمار نووسی و رایانگه‌یاند كه‌ بێتاوانن و هیچ تاوانێكیان ئه‌نجامنه‌داوه‌ و داوایان كرد گه‌مارۆكان هه‌ڵبگیرێن و له‌ گونده‌كان بگوازرێنه‌وه‌. به‌ڵام حكوومه‌تی میانمار ته‌نانه‌ت وه‌ڵامیشی نه‌دانه‌وه‌. ژماره‌یان نازانین به‌ڵام سه‌دان كه‌س ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌”.

شوگ راشیگه‌یاند 23ی ئاب له‌ شاره‌دێی ئاوك نان یاری سه‌ربه‌ راسیداونگه‌وه‌ نزیكه‌ی 100 گوندنشین بۆ شوێنێكی نادیار براون و مه‌ترسی هه‌یه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ كوژرابێتن.

شوگ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌پێناوی راگرتنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئاراكاندا پێویسته‌ ده‌ستبه‌جێ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێست وه‌ربگرن

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *