83082017_601216-temperature

کەشناسی پلەی گەرمای رۆژانی جەژنی راگەیاند

باسک نێت:

کەشناسی ھەرێم، رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لەسبەی پێنج شەممەوە پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە بکەن، و پێشبینی پلەکانی گەرمای رۆژانی جەژنی بڵاوکردەوە، و لە یەکشەممەی ئایندەوە کۆتایی بەگەرما دێت.

کەشناسی، ئاماژەی بەوەکردووە، دوا بەدوای ھاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایانەی روویان لە ھەرێم کرد بە تایبەتی لەمانگی ئاب، بە شێوەیەک لە ھەندێ ناوچەی باشووری ھەرێم بەرزبووەوە بۆ سەرووی ٤٩ پلەی سیلیزی وە لەسەنتەری پارێزگای ھەولێر، گەیشتە(٤٧) پلەی سیلیزی وە لەسەنتەری پارێزگای کەرکووک گەیشتە٤٩.

ھەروەھا ئەوە خراوەتەڕوو، پێشبینی دەکرێت لەسبەی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە بکەن.

گەرما بۆ یەکەم رۆژی جەژن ١ بۆ ٢ پلە بەرزدەبێتەوە، بەھەمان شێوە پلەیەکی تر بەرزدەبێتەوە بۆ دووەم رۆژی جەژن تا رادەیەک پلەکانی گەرما جێگیردەبن.

پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرمای پارێزگاکان بەم شێوەیە بێت لە یەکەم و دووەم رۆژی جەژن، ھەولێر ٤٥، سلێمانی ٤٤، دھۆک ٤٢ یاخود ٤٣، کەرکوک ٤٦، ھەڵەبجە ٤٥.

لەم ماوەیەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەر خۆ دەبێت و مەودای بینین لە سەرووی ٨کم دەبێت، وەک کەشناسی دەڵێت .

بۆ سێ یەم رۆژی جەژن، پێشبینی کراوە، پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەیەکی تەواو بکات، پلەکانی گەرما لە زۆربەی وێستگەکان لە ژێر ٤٠پلەی سیلیزی دەبێت، کۆتایی بە گەرمای مانگی ئاب و ئەم ساڵ دێت.

بابەتی دواتر

23972394_1513532388728280_1244619242_n

پیاوی پێشبینیەكان یان هەواڵگری

ئەم هەموو “نوستراداموس″ە چییە لە ولاتی ئێمە هەمووی نوقلانەی شەڕو كوشتن و بڕین كۆتایی دونیامان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *