20170830_114242

سەرۆکایەتی ھەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

باسک نێت:

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەسەر گواستنەوەی ھێزێکی داعش لە لوبنان-ەوە بۆ عێراق بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، سەرۆکایەتی ھەرێم دەڵێت، ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە کە بەپێی ڕێککەوتنێکی گوماناوی، “ھێزێکی زۆری تیرۆریستان” لە لوبنان-ەوە گوازراونەتەوە سەر سنووری عێراق.

ھەروەھا ھاتووە، ھێنانی ئەو ھێز لەلوبنانەوە بۆ ڕۆژھەڵاتی سووریا و سەر سنوورەکانی عێراق جێگەی گومانە و “زۆر بە جیدی چاودێری و بەدواداچوونی بۆ دەکەین و ئەوە بە دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە دەزانین کە لە ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ کرا و بووە مایەی نەھامەتی بۆ عێراق و ناوچەکە”.

“لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین کەھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھەماھەنگی و ھاوکاریی تەواوی لەگەڵ سوپای عێراق دەبێت، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر ئەگەر و پێشھاتێک”سەرۆکایەتی ھەرێم وادەڵێت.

ھەریەک لە حزبوڵای لوبنان و سوپای سوریا گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ چەکدارانی داعش بۆ گواستنەوەی ئەو چەکدارانە لە سنوری لوبنان-سوریا بۆ پارێزگای دێرەزوور لە رۆژھەڵاتی سوریا لەسەر سنوری عێراق.

لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەدا دوێنێ سێشەممە یەکەم کاروانی پاسەکانی داعش لەگەڵ خێزانەکانیان لە سنوری لوبنانەوە گەیشتنە کۆتا خاڵ لە پارێزگای دیرەزور-ی ژێر دەسەڵاتی داعش.

سەرەتای ئەم ھەفتەیە چەکدارانی داعش رەزامەندیان نیشاندا لەسەر چۆڵکردنی “جرود قەلەمونی رۆژئاوا” کە لەژێر کۆنتڕۆڵیاندابوو، بەرەو خۆرھەڵاتی سوریا دوای ئەو ھێرشەی ماوەی ھەفتەیەکی خایەندو لەلایەن سوپای لوبنان لەلایەک و سوپای سوریا و گروپی حزبوڵا لەلایەکی ترەوە کرایە سەر ئەو چەکدارانە.

بابەتی دواتر

23972394_1513532388728280_1244619242_n

پیاوی پێشبینیەكان یان هەواڵگری

ئەم هەموو “نوستراداموس″ە چییە لە ولاتی ئێمە هەمووی نوقلانەی شەڕو كوشتن و بڕین كۆتایی دونیامان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *