received_1569288693093148

پەیامی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە

باسک نێت:

بسم اللە الرحمن الرحیم
(ژَٰلِکَ ۆمَن یُعَڤِّمْ شَعَائِرَ الڵّەِ فَإِنَّەَا مِن تَقْۆی الْقُلُوب)
جەماوەری خۆشەویستی کوردستان، خوشکان برایان:
جەژنی قوربان و قوربانیدان لەپێناوی یەکتاپەرستیدا پیرۆزبێت، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسوڵمانانی جیھان و بەتایبەتی موسوڵمانانی کوردستان دەکەم، ھیوادارم جەژنی ئاییندەی گەلەکەمان ژیانێکی باشترو خۆشتری تیا بەدی بێت و منداڵانی خۆشەویست تام و چێژی جەژن باشتر بکەن کە ئێستا بەداخەوە لێی بێ بەشن بەھۆی ئەو بارودۆخە ناھەموارەوە کە دەرەنجامی بێ پلانی و ناشەفافی حکومەتی ھەرێمەوە ژیانی ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگەکەمانی کردووەتە دۆزەخ و رۆژ بەرۆژ خەڵکی ئەم وڵاتە زیاتر بێزار دەکات تا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی گەنجەکانمان کە سەرمایە و خەزێنەی گەورەی گەشەکردنی وڵاتن لەبێھیواییدا وڵات بەجێبھێڵن و روو لەدەریای ئیجەو چارەنووسێکی نادیار بکەن، کارنامەی حکومەت لەساڵانی رابردوودا زەمینەیەکی ئەوەندە خراپی دروست کردووە کە ناحەزان بەکاری بھێنن بۆ چەواشەکردنی رای گشتی و بەشێوەیەکی زۆر زیرەکانە ئاوات و ئارەزووی گەلێک کە زیاتر لەسەدەیەکە قوربانی دەدات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و دروستکردنی قەوارەیەکی سیاسی بۆ خۆی وەک ھەر نەتەوەیەکیتری دنیا تێکەڵ بکەن بەحکومەتێکی گەندەڵ و شکستخواردووی ڕاگوزەر کە تەنھا چەند مانگێکی ماوە لەسەرکار، بۆیە دەکرێت ھەموومان لەم کاتە ھەستیارو مێژووییەدا بڵێین نەخێر بۆ کارنامەی ئەم حکومەتە شکستخواردووە، بەڵام ناکرێت بڵێین نەخێر بەرخۆدان و قوربانی و لافاوی خوێنی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان بۆ بەدیھێنانی خەونی ئازادی و سەربەخۆیی..
ئەمڕۆ کە دەرفەتێک ھاتووەتە پێشەوە بۆ ئازادی و دروستکردنی قەوارەیەکی سیاسی سەربەخۆ پێویستە لەدەستی نەدەین، چونکە مێژوو نامانبەخشێت لەبەفیڕۆدانی خوێنی رۆڵەکانمان بۆ گەیشتن بەم رۆژو دەرفەتە، بۆیە سەرباری ھەموو نیگەرانی و بێزارییەکانمان دەبێت بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، وەک چۆن دەڵێین بەڵێ بۆ چاکسازی و پاکسازی لەناو حکومەتێکی گەندەڵ و سیستمێکی خراپی حوکمڕانی کە سەپێنراوە بەسەر گەلەکەماندا، بەڵێ بۆ قەلاچۆکردنی گەندەڵی و بەدیھێنانی سیستمێکی حوکمڕانی تەندروست کە خزمەت بە یەک بەیەکی تاکەکانی کۆمەڵگەکەمان بکات..
جەژنتان پیرۆزو سەربەرزو سەرفرازبن..
عیرفان علی عبدالعزیز
رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *