received_478105009217391

پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە

باسک نێت:

بسم اللە الرحمن الرحیم
(ژَٰلِکَ ۆمَن یُعَڤِّمْ شَعَائِرَ الڵّەِ فَإِنَّەَا مِن تَقْۆی الْقُلُوب)
بەناوی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانی کوردستان و جیھان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین جەژنی سەرفرازی و کۆتایی نەھامەتی و موعاناتی ئوممەتی ئیسلام بێت، بەتایبەتی بۆ نەتەوەی کوردیش کۆتا قۆناغەکانی قەیران و گرفتەکان بێت و جەژنی ئاییندەمان لەبارودۆخێکی ئازادو لەچوارچێوەی قەوارەیەکی ئازادو سەربەخۆی دوور لەستەمکاری و گەندەڵی و قۆرخکاریدابێت.

جەژنتان پیرۆزو حەجی حاجیانیشمان قبوڵ.
کامیل مەحمود
وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *