5392017_korya

دوای تاقیکردنەوەیەکی موشەکێکی ئەتۆمی بوومەلەرزەیەک لەکۆریای باکور روویدا

باسک نێت:

پسپۆڕان، روودانی بوومەلەرزەیەکیان لە کۆریای باکور تۆمارکرد کە ئەگەری زۆرە بەھۆی شەشەم تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە روویدابێت.

پسپۆڕێکی ئەمەریکیش دەڵێت، بوومەلەرزەکە بەقوڵایی ١٠ کیلۆمەترو بە گوڕی ٥.٦ پلە بەپێوەری رێختەر تۆمارکراوە.

ھاوکات کۆریای باشور داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کرد.

لەماوەی رابردوو پیۆنگ یانگ- پێنج تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامدا کە بەھێزترینیان لە مانگی ئەیلولی رابردوودا بوو.

تۆمارکردنی ئەو بوومەلەرزەیە، دوای ئەوەدێت کۆریای باکور پەرەپێدانی چەکێکی ئەتۆمی نوێی راگەیاند کە دەتوانرێت لە مووشەکێکی بالیستی ببەسترێت.

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی کۆریای باکور KCNA وێنەی کیم جۆنگ ئون-ی سەرۆکی ئەو وڵاتەی نیشاندا لەکاتی بەسەرکردنەوەی ئامێرێک کە ئاژانسەکە بە بۆمبی ھایدرۆجینی ناوی بردووە، و دەتوانرێت لە مووشەکی بالیستی کیشوەر بڕ ببەسترێت.

ملیسا ھانھام- لە پەیمانگای میدلبۆری بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان لە کالیفۆرنیا دەڵێت، ناکرێت تەنھا لەڕێی چەند وێنەیەکەوە لەو دەنگۆیانەی کۆریای باکور دڵنیاببینەوە.

پسپۆڕانی نێودەوڵەتیش دەڵێن، کۆریای باکور لەبەرنامە ئەتۆمییەکیدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستھێناوە، بەبێ دڵنیایی دان لەوەی پیۆنگ یانگ توانیویەتی پەرە بە چەکێکی ئەتۆمی بچووک بدات کە بتوانرێت لە مووشەکی بالیستی ببەسترێت.

ھەفتەی رابردوو، کۆریای باکور مووشەکێکی بەئاسمانی ژاپۆن-دا تاقیکردەوە، شینزۆ ئابی- سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن-یش ئەو ھەنگاوەی بە “ھەڕەشە” بۆ سەر وڵاتەکەی وەسفکرد.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *