news

بەیاننامەی ھاوبەشی میدیای لایەنە ئیسلامیەکانی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە جینۆسایدکردنی مسوڵمانانی میانمار

باسک نێت-سلێمانی

 

ئێمە وەک دەزگای میدیایی و میدیاکارانی لایەنە ئیسلامیەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە توندی سەرکۆنە و ئیدانەی ئەو ستەمە دەکەین کە دەرھەق بە موسڵمانانی میانمار دەکرێت کە گشت یاسا و پرنسیبە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤی تێپەراندوە و ھەر ناخێکی زیندوو دەھەژێنێت، ئەو ستەمەی دەرھەق بەم گەلە موسڵمانەی کە بە بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دەکرێت، مایەی سەرسورمان و نیگەرانیە و گشت ئیددیعاکانی دادەپەروەییی جیھانیی و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ و بەڵێننامە نێودەوڵەتیەکان بەدرۆ دەخاتەوە.

ئێمەی گەلی کورد کە دەیان جار بە دەست رژێمە یەک لەدوای یەک و داگیرکەرەکانەوە دوچاری چەوساندنەوە و ستەملێکردن و جینۆساید بوینەتەوە، ھاوخەمی خۆمان بۆ موسڵمانانی میانمار و ئەم کارەساتە مرۆیی و جیھانیە دەردەبرین و داوا لە وڵاتانی دونیا و رێکخراوە نێودەوڵەتیی و ئیسلامیەکان دەکەین کە بە ھانای قوربانیانی ئەم تاوانە مەترسیدار و نائینسانیەوە بچن و سنورێک بۆ ئەم قەتڵ و عام و کوشتارە بێ مانایە دابنرێت و چی دیکە رێگە نەدرێت خوێنی بەناھەق برژێت و گەلێک بە تەواوی جینۆساید و ئاوارە بکرێت.

جێی خۆیەتی حکومەتی ھەرێم و لایەنە سیاسی و دەزگا میدیایی و چالەکەوانی تۆرە کۆمەلایەتیەکان و رێکخراوەکان و ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی بە توندی دژ بەم کارەساتە ئینسانیە ھەڵوێستی مێژوییانە و بەرپرسیارانە وەرگرن و لە رێگەی بەیاننامەی دژایەتیکردن و دەزگا میدیاییەکانەوە ئیدانەی ئەم ستەم و چەوساندنەوە بکەن، کە ئەمەش (لانی کەمی باوەر)ە بۆ ھەر مرۆڤێکی ویژدان زیندوو.

دامەزراوەی راگەیاندن وھونەری
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

تۆری میدیایی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان

مەکتەبی راگەیاندنی
بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان

٤/٩/٢٠١٧

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *