1016778_486779041403625_1221301673_n

درۆی دیموکراسی و ئازادی مرۆڤ!!

شۆڕش کەمال
ئاون سان سوتشی ئۆپۆزسیۆنی پێشوی دەولەتی میانمار و ڕاوێژکاری ئێستای دەولەتی میانمار کە دەکاته پۆستی سەرۆک وەزیران لە دەولەت لەسالی 1945 لە بنەمالەیەکی “بودی” لەدایک بووە و هەلگری ئاینی بوداییە .. سەرۆکی حیزبی “یەکیەتی نیشتیمانی لە پێناو دیموکراسی ” یە کە لە ڕۆژی 27ی ساڵی 1988 خودی “ئان سان سوتشی” دایمەزراندوەو بۆ ماوەیەک ئۆپۆزسیۆن بووەو ڕایکردوەتە دەرەوەی و لات و دواتر گەڕاوەتەوەو ئێستا خاوەنی 255 کورسی پەرلەمانە لە کۆی 440 و زۆرینەی پەرلەمان و ئەنجومەنی خۆجیی و حکومەتو وەزارەتەکانی بەدەستەوەیە و سەرۆکی ئەنجومەنەکەش “تین کیاو”ە کە یەکیکە لە دامەزرینەرانی حیزبی ناوبراو دەستەلات و لە هەلبژاردنەکانی 2016 وە دەستەلاتی گرتوەتە دەست و بانگەشەی بە دیموکراسیکردنی کۆمەڵگەو چەسپاندنی بنەماکانی ئازادی بیروڕا و ئاینی دەکرد.
ئاون سان سوتشی سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانە کاسۆلیکیەکان دەستپێکردوەو دواتر چوەتە یەکێک لە کۆلێژەکانی هیند و نپباڵ لە ساڵی 1969 بڕوانامەی بەکالۆریس ـ لە ئابوری و سیاسی بەدەستهێناوە لە ئێکس فۆرد بوەتە کارمەندی ە نەتەوە یەکگرتوەکان لە “نیویۆرک” لە بەشی ئابوری بۆ ماوەی سێ ساڵ وەک بەرپرسی مالی بەردەوام بووە.. لەساڵی 1972 شویکردوە بە”مایکڵ ئەرێس″ مامۆستای زانکۆ لو شارەزا لە ئاینەکانی ـ تبت ـ لە زانکۆی بەریتانیا و ەو پیاوە دو مندالی بەناوی ” ئەلکسێندەر و کیم” بووە.. لەسالی 1988 گەڕاوەتەوە میانمار و بۆ ماوەیەک ناچارکراوە بەزۆرە ملیی لە مالەوە بمێنیتەوە، لەسالی 1985 لەزانکۆی لەندەن لە کۆلیژی خوێندن و لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە و لە سالی 1989 بوەتە ئەمینداری گتشی حیزبەکەی .. لە ساڵی 1990 خەلاتی “سەخارۆف بۆ ئازادی هزر”ی وەرگرتووە، ساڵی 1991 خەلاتی “نۆبڵ بۆ ئاشتی” پێ بەخشراوە لە پێناو تیکۆشان بۆ ئازادی.. سالی 1992 خەلاتی “لال نەهرۆ”ی لە لایەن حکومەتی هند پێ بەخشراوە ..چەندین خەلاتی تری هزری و ڕۆشنبیری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەریکا وەرگزتووە دیارترینیان “مەدالیای زیڕینی کۆنگریس” ی ئەمریکایە کە بەرزترین ڕێزلێنانی مەدەنی ئەمریکایە.
ئاون سان سوتشی و حیزبە بەناو دیموکراسیەکەی لەگەڵ ئەوەی بانگەشەی دیموکراسی و ئازادی دەکەن و بەدەقی دەستوری بۆرما ئازادی بیروڕا و ئاین چەسپیوە ئەمڕۆ گەورەترین قەسابخانەی بۆ کوشتن و بڕین و جینۆسایدی موسلمانان لەو ولاتەدا دروستکردوەو هەموو ئەمکارانەش لە لایەن سوپاو هێزە ئەمنییەکانەوە و لە پێشچاوی کامێراکان دڕندانە ترین و قێزەونترین کوشتنو بڕین ئەنجام دەدات.

بابەتی دواتر

received_1562251607130190

ڕۆحی شارستانیەت لە قورئاندا ـ سورەی (النمل) بە نمونە

عوسمان زەڵمی دوای سورەی (الشعراء) سورەی (النمل) دێت و کۆتایی یەکەم و سەرەتای دووەم زۆر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *