8792017_192332017_17458160_1234434036611567_7693915861508701334_n

پۆلیسی سلێمانی ئاماری ڕووداوەکانی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

باسک نێت-سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری ڕووداو و چالاکییەکانی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٤٥٨ حاڵەتی بەھاناوەچوون تۆمارکراوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ باسک نێت نێردراوە، پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، لە مانگی ڕابردوودا شەش تەقەکەر دەستگیرکراون و ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەش ١١ حاڵەت بووە.

ئەوەشی وتووە، ھەر لەو مانگەدا دەستبەسەرداگرتنی چەک ١٣ حاڵەت بووە و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلیش ٢٧ حاڵەت بووە.

ھەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ھەوڵدان بۆ خۆکوشتنی لە ڕەگەزی مێ یەک حاڵەت تۆمارکراوە.

ئاماری ڕووداوەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

بەھاناوەچون: ٤٥٨ حاڵەت تۆمارکراوە.

گەیاندنی کەسانی نەخۆش بەنەخۆشخانە: یەک حاڵەت تۆمارکراوە.

تەقەکەری دەستگیرکراو: ٦ حاڵەت تۆمارکراوە.

ڕوداوەکانی ئاگر کەوتنەوە: ١١ حاڵەت تۆمارکراوە.

ڕادەستکردنی منداڵی دۆزراوە بەھۆبەی نەوجەوانان: ٤ حاڵەت تۆمارکراوە.

دەستگیرکردنی دەرۆزەکەر: ٢ حاڵەت تۆمارکراوە.

دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل: ٤ حاڵەت تۆمارکراوە.

دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل: ٢٧ حاڵەت تۆمارکراوە.

دەستبەسەرداگرنی چەک لەجۆری کڵاشینکۆف: ٣ حاڵەت تۆمارکراوە.

دەستبەسەرداگرنی چەک لەجۆری دەمانچە: ١١ حاڵەت تۆمارکراوە.

جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن: ٨ حاڵەت تۆمارکراوە.

گەیاندنی کەسانی بریندار بەنەخۆشخانە: ٥ حاڵەت تۆمارکراوە.

لیژنەی ئەمنی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی تردا: ١٠٢ چالاکی تۆمارکراوە.

ھەوڵدان بۆ خۆکوشتن لەڕەگەزی مێ: یەک حاڵەت تۆمارکراوە.

دەستبەسەرداگرتنی ئامێری ھەڵکەندی بیری نایاسایی: دوو حاڵەت تۆمارکراوە.

بابەتی دواتر

46546

توركیا: دەبێت ئیسڕائیل باجی ئەو كارانە بدەنەوە كە ئەنجاميان داوە

  وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بە توندترین شێوە ئیدانەی لێدوانەكانی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەكات كە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *