hjkjhk

یەكێتی مامۆستایان لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكان رونكردنەوە دەدات

سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی یەكێتییەكە لە كەركوك كێشە ڕووینەداوە، هەموان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە سەرەتای دەوام خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ئەنجام بدرێن.

عەبدولواحید محەمەد، سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاگەیاند، هیچ شتێك ڕووینەداوە بە ناوی كێشە لەناو یەكێتی مامۆستایان بۆ بەرنامە و كاری داهاتوو لەسەر وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموو لایەك كۆكبووین لەسەر ئەوەی دەبێت ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی خوێندن بكرێت و بەرنامە و پلانی باش دابنرێت و حكومەت كێشەكانی مامۆستایان چارەسەر بكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، كار و بەرنامەی كۆبوونەوەكە پەسەندكراوبوو لەلایەن هەموو لایەنەكان، هیچ لایەنێك باسی ڕاگرتنی دەوامی نەكردووە، بەڵام داواكراوە یەكێتی مامۆستایان ڕێكارە یاساییەكان بگرێتەبەر بۆ هەر ناڕەزایەتییەك.

وتیشی: “هەموان تەئكیدمان لەسەر ئەوە كردەوە كە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بكرێت لەسەرەتای دەستپێكی دەوام، هەروەها داواكراوە حكومەت هەڵوێستی جدی هەبێت و ئێمەش قسەمان هەبێت”.
دوێنێ لە شاری كەركوك یەكێتی مامۆستایان كۆبووەوە، بەڵام كێشە لە نێو لیستەكانی یەكێتییەكەدا لە سەر پلان و بەرنامەی خۆپیشاندان دروستبوو.

بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی مامۆستایان رەخنەی لە بەشێكی دیكەی یەكێتی مامۆستایان گرت، كە لەگەڵ خواست و داواكاری مامۆستایاندا نین و نوێنەرایەتییان ناكەن.
خەڵك

بابەتی دواتر

23972394_1513532388728280_1244619242_n

پیاوی پێشبینیەكان یان هەواڵگری

ئەم هەموو “نوستراداموس″ە چییە لە ولاتی ئێمە هەمووی نوقلانەی شەڕو كوشتن و بڕین كۆتایی دونیامان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *