81292017_44141

پاش خواردنەوەی قاوە چی بەسەر لەشتدا دێت؟

قاوە خواردنەوەیەکی تاڵە و دەکرێت لەگەڵ شیر و شەکر یان بەسادەیی بخورێتەوە، بەگشتی بەهۆی ئەوەی خواردنەوەیەکە رێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە و هەوادارێکی زۆری هەیە، کەسانێک هەن بەجۆرێک ئالوودەی خواردنەوەی بوون ئەگەر رۆژێک نەیخۆن دەروونیان نائارام دەبێت.

کاتێک قاوەیەک دەخۆیتەوە چی بەسەر لەشتدا دێت؟

1-پاش 10 خولەک لە چوونە ژوورەوەی ئەو کافاینە بۆ ناو جەستەت، خێرای لێدانی دڵ زیاد دەکات و پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە.

2-پاش 20 خولەک سەرنج زیاد دەکات و زۆر بە ئاگا دەبیت لە بەسەرهاتەکانی چواردەورت، هاوکات بڕیاردان ئاسان دەبێت لەسەر رووداوەکانی چواردەورت، بەڵام هەست بە کەمێک ماندووبوون دەکەیت.

3-لەدوای 30 خولەک جەستەت رێژەیەکی زۆر بەرهەمی هۆرمۆنی (ئەدرینالین) زیاد دەکات، کە هۆکارێکە بۆ ئارامبوونەوەی مێشک و دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ.

4-دوای 40 خولەک رێژەی هۆرمۆنی (سیرۆتۆنین) زیاد دەکات لە لەشتدا، ئەمەش کاریگەری لەسەر جوڵە و دەمارە خانەکانت دەکات.

5-لەپاش 4 کاتژمێر جەستەت دەستدەکات بە توانەوەی چەوری، هەتا ئەگەر جوڵەش نەکەیت.

بابەتی دواتر

43535353

هۆكاری نەڕۆیشتنی وەفدەكانی هەرێم بۆ وڵاتانی دەرەوە ئاشكرا كرا

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیاریدا چەند وەفدێك سەردانی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەمەبەستی پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *