72472017_perlemannn211

فراكسیۆنە كوردستانییەكان: بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق وادەكات كورد زیاتر مكوڕبێ لەسەر ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی كوردستان

فراكسیۆنە كوردستانییەكان بڕیاری لادانی پارێزگاری كەركووكیان لە پەرلەمانی عێراقدا بە نایاسایی وەسف كرد و ئەو كارەیان بە كاری دەستێكی سیاسی ناو برد.

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری لەكاردانی پارێزگاری كەركووكیان لە پۆستەكەی دا لە ڕاگەیاندراوێكدا سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق، ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراقیان بە نایاسایی و پێچەوانەی بنەمای دیموكراسی و تەوافوق و پێشێلكارییەكی زەقی یاساییان زانی.

لە ڕاگەیاندراوێكدا فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئاشكرایدەكەن، ئەم بڕیارە لە دەسەڵاتی پەرلەمانی عێراقدا نییە و لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكدایە.

روونیشیان كردەوە، ئێستا لە پەرلەمانی عێراق ڕەچاوی بەشداری و دەنگ و بڕیاری فراكسیۆنە كوردستانییەكان ناكرێ و بەبێ ڕەچاوی ئێمە بڕیار دەردەكرێن، نموونەیان بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم هێنایەوەو ئەمڕۆش كە بڕیاری لادانی (نەجمەدین كەریم) لە پۆستی پارێزگاری كەركووك درا، زیاتر نیەتی ئەو دەستە سیاسییە دەردەخات كە لە پشتەوە كار بۆ درووخستنەوەی پێكهاتەكان لە یەكدی دەدات.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، دادگای باڵای دەستووری عێراق ئەو بڕیارە ڕەت دەكاتەوە، چونكە هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە‌و بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراقیش وادەكات گەلی كورد زیاتر مكوڕبێ لەسەر ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *