55555555555544

بەهۆی دوو تەقینەوە لە عێراق نزیكەی 140 كەس بوونە قوربانی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، بەهۆی ئەنجامدانی دوو تەقینەوە لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق 50 كەس كوژراون و 87 كەسیتریش بریندار بوون.

ئاژانسی (Euronews) بڵاویكردەوە، بەپێی وتەی بەرپرسانی باڵای عێراقی، بەهۆی هێرشی كەسێكی نەناسراو بۆ ریستورانتێك لە رۆژئاوای پارێزگاكە چەندین كەس كوژران و بریندار بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، لە هێرشێكیتردا و بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی مینرێژكراوەوە لە باكوری ناصرییە چەندین كوژراو برینداری لێكەوتوەتەوە.

لای خۆیانەوە رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكانیان گرتوەتە ئەستۆ.

یەكێك لە بەرپرسانی ئەمنی عێراقی بە ئاژانسی فەرەنسای راگەیاندووە، پێشبینی دەكەین بەهۆی سەختی برینی ژمارەیەك لە بریندارەكان ژمارەی كوژراوەكان زیاتر ببێت.

موحسین نەزافەتی بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی حەج و گەشتی ئێران ئاشكرایكرد، لەكاتی روداوەكەی ناصرییەدا دوو كاروانی ئێرانی بەركەوتوون و 4 زیارەتكار بریندار بوون و لانی كەم سێ كەسیش كوژراون.

بابەتی دواتر

111712018_151122017_NB_-_Imzakirdini_grebesti_Kareba1__2016_04_28_h14m38s21__SE

نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد

باسک نێت-ھەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ھەواڵیدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *