news

ڕاگەیەندراوێک لە بزووتنەوەی ئیسلامی یەوە

باسک نێت:

لەسەر دورخستنەوەی پارێزگاری کەرکوک لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، کە تا ئێستاش د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوکە و تەنھا ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەتوانێت متمانەی لێوەربگرێتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان:

بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بڕیاری پەرلەمانی عێراق بە سەندنەوەی متمانە لە د.نەجمەدین کەریم ھەنگاوێکیتری نەیارانەی بەغدایە بەئاراستەی زیاتر تووڕەکردنی کوردو ئاڵۆزترکردنی بارودۆخەکە لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا، پەرلەمانی عێراق لەئێستادا خۆی خەریک کردووە بەدەرکردنی یاساو بڕیاری دوژمنکارانە دژی کوردو کراوەتە دامەزراوەیەک کە تەنھا ئەجێندای پێکھاتەیەک جێبەجێ دەکات، بۆیە ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی ئەو بریارەی پەرلەمانی عێراق بەنایاسایی دەزانین و د.نەجمەدین پارێزگاری کەرکوکەو تەنھا ئەنجومەنی پارێزگاکەی دەتوانێت متمانەی لێ وەربگرێتەوە.


کامیل مەحمود
وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *