breaking news basknet

ڕاگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لەسەر کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان

باسک نێت:

لەکۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەرواری ١٢ـی ئەیلولی ٢٠١٧دا بەکۆی دەنگ بریامان دا فراکسیۆنەکەمان بەشداری کۆبوونەوەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بکات ئەگەر لەو کۆبوونەوەیە دا پرسی مووچەو بژێوی خەڵک و بابەتی ریفراندۆم لەیەک جیا نەکرێنەوە بەو پێیەی چاککردنی ژیانی خەڵک زەمانەتی سەرکەوتنی ریفراندۆم دەکات.

بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کاتێک کارنامەی دانیشتنەکە دیاری کرا ھیچ قسەیەک لەکێشەو گرفتی خەڵک و باری ژیانی خراپ و ناھەمواری ھاوڵاتیان نەکرا بۆیە پێمان باش بوو لەو کۆبونەوەیەدا بەشداری نەکەین.

کامیل مەحمود
وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی
۱٥/۹/۲۰۱۷

بابەتی دواتر

111712018_151122017_NB_-_Imzakirdini_grebesti_Kareba1__2016_04_28_h14m38s21__SE

نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد

باسک نێت-ھەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ھەواڵیدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *