43535353

هۆكاری نەڕۆیشتنی وەفدەكانی هەرێم بۆ وڵاتانی دەرەوە ئاشكرا كرا

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بڕیاریدا چەند وەفدێك سەردانی وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەمەبەستی پاڵپشتی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەنجام بدەن بەڵام هەشت رۆژی ماوە بۆ ریفراندۆم و هیچ وەفدێك كارەكانی پێ نەسپێردراوە، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت، دوای ریفراندۆمیش دەتوانین ئەو كارە بكەین.

مونا قەهوەچی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم راگەیاند،
هۆكاری نەڕۆیشتنی وەفدەكان دەگەڕێتەوە بۆ نزیكبوونەوەی ریفراندۆم و پێمان باشە ئێمە پشتگیری هاووڵاتیانی خۆمان بین و لەگەڵ ئەوان بین.

وتیشی، بێگومان سەردانی ئەو وڵاتانەش دەكرێت و هیچ كاتێك ئەو بابەتانە دواناخەین، ئەگەر دوای ریفراندۆمیش بێت.

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *