news

” هەرێمی كوردستان هەنگاوی بەرەو سەربەخۆیی هەڵگرتووەو گەیشتووەتە قۆناغی نەگەڕانەوە”

توێژەرێكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوورە لەوەی بەر لە هەڵبژاردنی داهاتوو، ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدات‌و راپرسییەكەی یوئێنیش ماف بە كوردانی عێراق دەدات لە چەند ساڵی داهاتوودا دەوڵەتی سەربەخۆیان هەبێ و ددانیشی پێدا بنرێ.

تۆڕی (BBC) بڵاویكردەوە، مایكڵ نایت توێژەر لە پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت، ساڵی 1991ەوە كوردانی عێراق خۆیان خۆیان بەڕێوە بردووە و پەرلەمان و حكوومەت و سوپایان دامەزراندووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، سەرباری ئەوەی توركیا ڕاپرسی پێ باش‌و گونجاو نییە، بەڵام پەنا بۆ داخستنی سنوورەكانی بە ڕووی هەرێمی كوردستان نابات، هەروەها هێڵی بۆریی نەوتەكەش ناگرێتەوە، هاوكات چاوەڕوان ناكرێ ئێران و عێراقیش هێزی هاوبەش لە سوپای ئێران و حەشدی شەعبی كە هەر ئێران پشتیوانی دەكا، دروست بكەن و بیر لە بژاری سەربازی بكەنەوەو بەرەوڕووی هێزە نوێیەكەی بەرگری (پێشمەرگە) ببنەوە.

توێژەرەكە ئەوەش ئاشكرا دەكات، لە دیدارو گفتوگۆیدا لەگەڵ زۆربەی سیاسییە عێراقییەكان، هەڵبەت دوور لە چاوی كامێرا ئەوەبووە، هەرێمی كوردستان هەنگاوی بەرەو سەربەخۆیی هەڵگرتووەو گەیشتووە بە قۆناغی نەگەڕانەوە، بەڵام هیچ سیاسییەكی عێراقی بە ئاشكرا ددان بەوەدا نانێ، یان لانی كەم لە ئێستادا كە لەبەردەم هەڵبژاردنی مانگی نیسانی داین، چونكە هیچ سەرۆكوەزیرانێكی عێراق نایەوێ لەسەردەمی ئیدارەی ئەودا ئەم جیابوونەوەیە ڕووبدات.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *