564564645646

دەوڵەتی یاسا: ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی

 

ئەندامێكی لیستی دەوڵەتی یاسا لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە دوو ڕیانی كۆتایی.

عەباس بەیاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند، كورد سوورە لەسەر پڕۆسەی ریفراندۆم و قۆناغەكەش گەیشتۆتە دوو ڕیانی كۆتایی.

بەیاتی داوای كرد، پەنا ببرێتە بەر لێكتێگەیشتن و دیالۆگ و گفتوگۆ تاكو كێشەكان چارەسەر ببن.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر بەغدا تێبینی و داواكاری لە حكومەتی هەرێم هەبێت، ئەوا بەهەمان شێوە هەولێریش تێبینی و داواكاری هەیە، بۆیە باشترین ڕێگە دانیشتنە لەسەر مێزی گفتوگۆ.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی و كوردیش سوورە لەسەر ئەنجامدانی، بۆیە ئەو پێی وابوو گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ باشترین بژاردەیە.

 

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *