546456456

 هەرێمێكی دیكە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەدات

 

وەزیری دەرەوەی هەرێمی كەتەلۆنیا ئاشكرایكرد، لەگەڵ هەموو ئەو دژایەتیكردنەی حكومەتی ئیسپانیا دەیكات، بەڵام ئێمە لە مانگی 10ی ئەمساڵ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەدەین.

ئاژانسی فەڕەنسا بڵاویكردەوە، رائول روموا وەزیری دەرەوەی هەرێمی كەتەلۆنیا رایگەیاند، هاووڵاتیانی ناوچەكە لەو رۆژەی دیاریكراوە بۆ ریفراندۆم دەچنەسەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان دەدەن بۆ سەربەخۆی كەتەلۆنیا لە دەوڵەتی ئیسپانیاو هیچ گومانێكیشم لە سەركەوتنمان نییە.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوە لەكاتێكدایە كە لە چەند رۆژی رابردوو حكومەتی ئیسپانیا سەرجەم ئەو بڵاوكراوە ئینتەرنێتیانەی تایبەت بوون بە بانگەشە بۆ ریفراندۆمی كەتەلۆنیا داخست.

وەزیری دەرەوە وتیشی، هەركات بەرپرسانی حكومەتی ئیسپانیا رێگە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بگرن ئێمە رێگای ترمان هەیە، چونكە هەر شتێك پێویست بێت بۆ ریفراندۆمەكە ئێمە دەیگرینەبەر و لەبەردەستماندایە.

ئەمەش لەكاتێكدایە حكومەتی ئیسپانیا هەزاران سەربازی بۆ رێگریكردن لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كەتەلۆنیا جێگیر كردووەو ئەو ریفراندۆمە بە نایاسایی ناودەبات.

بابەتی دواتر

111712018_151122017_NB_-_Imzakirdini_grebesti_Kareba1__2016_04_28_h14m38s21__SE

نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد

باسک نێت-ھەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ھەواڵیدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *