734611da6fddd7d466a1acbaabb5c4a4_L

پارتی: لێدوانی ئەو كادیرانەمان رەتدەكەینەوە كە سووكایەتییان بە هەڵەبجە كردووە

بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایدەكات، لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە ناتێگەیشتنێك لە ئەنجامی دەنگەكانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم هەیە، ئەوە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكەو دوورە لە هەر ساختەكارییەك و پەیوەندی بەبایكۆتی لایەنەكانەوە هەیە.

فازیل بەشارەتی بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپارێزگای هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و ئەنجامەكانی لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە، لێرەو لەوێ نا تێگەشتنێك هەیە و ئێمە شانازی دەكەین و داوا دەكەین واز لە هەر جۆرە قسەو قسەڵۆكێك بهێنن، چونكە ئەوە دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكەو دورە لە هەر تەزویركردنێك.

وتیشی، هەموو ئەو هەواڵ و لێدوانانانە ڕەتدەكەینەوە كە كادرەكانی پارتی سووكایەتییان بەخەڵكی هەڵەبجە كردبێت.

رونیشیكردەوە، كەس لە دورەوە لێدوان لەسەر هەڵەبجە نەدات‌و هەڵەبجە هیچ تاوانی نییە و ئەوە هەڵەی لایەنەكانە كە بایكۆتی دەنگدانەكەیان كرد.

 

بابەتی دواتر

111712018_151122017_NB_-_Imzakirdini_grebesti_Kareba1__2016_04_28_h14m38s21__SE

نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد

باسک نێت-ھەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ھەواڵیدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *