8888888887

ئەنجامی (بەڵێ) و (نەخێر)ی ریفراندۆمی باشووری كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە راگەیەنرا

 

ئەنجومەنی ڕێكخراوەكانی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایدەكەن، 52% هاووڵاتی پارێزگای هەڵەبجە بەشداری دەنگدان بۆ ریفراندۆمی باشووری كوردستانیان كردووە.

ئەنجومەنی رێكخراوەكان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەپێی چاودێرییەكانی ئەوان بۆ پرۆسەی ڕیفڕاندۆم، پرۆسەكە بێ خەوش بووەو هەندێك كەسیش بەهەڵە باسیان لە ئەنجامەكانی هەڵەبجە كردووە.

رونیشدەكەنەوە، وەك ئەنجومەنی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە پێمان وایە هەڵبژاردنێكی بێ خروقات و كێشە بووە كە 36 چاودێرمان لە بنكەكاندا هەبووە‌و یەكێك لە هۆكاری بەشداری نەكردنی هاوڵاتیانی پارێزگاكەش دەگێڕنەوە بۆ بەدەمەوە نەچوونی حكومەتی هەرێم بۆ پێداویستی و داواكارییەكانی ئەو پارێزگایە.

ئەو رێكخراوانە راشیدەگەیەنن، لێكەتێنەگشتنێك هەبووە لەسەر ئەنجامەكان لە هەڵەبجە بە جۆرێك ڕێژەی بەشداریكردن وەك ڕیژەی بەڵێ بڵاوكرایەوە لەكاتێكدا ڕێژەی دەنگی بەڵێ لە 78% بووەو ڕێژەی بەشداریش لە 52% بووە.

رۆژی دووشەمە ریفراندۆمی باشووری كوردستان ئەنجام درا و دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان لەلایەن چاودێرەكانەوە هێرشی توند كرایە سەر دانیشتوانی هەڵەبجە و لای خۆشییەوە بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی رایگەیاند بە توندی نوسین و لێدوانی كادیرەكانمان لە دژی هەڵەبجە رەتدەكەینەوە.

 

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *