162792017_21761908_1429227197114126_6728991635177763698_n

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: ئەرکی ھێزە سیاسییەکانە لە پەرلەمانەوە پلانی پاراستنی دەستکەوتی ڕیفراندۆم دابنێن

باسک نێت:

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پەیامێکی بەبۆنەی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمەوە بڵاوکرەدەوە و دەوڵێت، ئەرکی ھێزە سیاسیەکانە کە لە پەرلەمانەوە پلانی پاراستنی ئەم دەستکەوتی ڕیفراندومە و پرۆسەی چاکسازی دابنێین.

م.سەڵاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە پەیامەکەیدا دەڵێت:”ئەرکی ھێزە سیاسیەکانە کە لە پەرلەمانەوە پلانی پاراستنی ئەم دەستکەوتی ڕیفراندومە و پرۆسەی چاکسازی دابنێین و سەرەتایەکی نوێ لە کاری پەرلەمانی و حوکمرانی دەست پێبکەن و ھەوڵی بەدامەزراوەیی کردنی دام و دەزگاکانی بدەن و چاودێر و ھاوکاری حکومەت بن و لە کاتی خۆیدا ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدەن و ژیانی سیاسی بخەنەوە سەر سکەی سروشتی خۆی ئەم سەرکەوتنە بپارێزن و بە دەستکەوتی کەسێک و لایەنێکی نەزانن و پلانیان بێ بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە و دڵنیاکردنەوەی وڵاتان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ..تا بتوانین لەسەر ئەم دەستپێکە سەرەکی یە کە ڕیفراندۆمە نەخشەرێگایەکی ڕێکوپێک بەرەو تەواوی ئاواتەکە کە سەربەخۆیی و پێکھێنانی دەوڵەتی کوردستانە برۆین”.

وتووشیەتی:”ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ھەروەک شەرەفی ئەنجامدانی ئەرکی خۆمان دەستکەوت لە ھەنگاوی یەکەمی پرسی سەربەخۆیی دا کە ڕیفراندۆم بوو، بەردەوام دەبین وەک شەریکێکی ئەساسی و کارا لە پرۆسەی سیاسیدا بۆ سەرجەم ئەرکەکانی قۆناغەکە و ھەرگیز پاشەکشێ ناکەین لە ئەرکەکانمان و بە دیار کەسەوە دانانیشین و چاوەرێی سوپاسی کەسیش ناکەین و چاومان لە لێ خوێندن و پیا خوێندنی کەس نییە… بەرچاو مان ڕوونە و دڵمان پڕیەتی لە دڵسۆزی و خەمخۆری گەل و نیشتمان”.

م.سەڵاحەدین بەھادین جگە لە پیرۆزبایی کردن لە ھاوڵاتیان بەبۆنەی سەرکەوتنی ڕیفراندۆمەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “کاتی ئەوەیە پێکەوە و ھەموو ھێز و تواناکان لاپەرەیەکی نوێ بکەینەوە و بەردەوام بین لەسەر خەباتی سیاسی و یاسایی بۆ چەسپاندن و بەرجەستەکردنی ئەو ھەنگاوە بنەرەتییە، ھەروەک دەبێت بەردەوام بین لەسەر پرۆسەی چاکسازی و دژایەتی گەندەڵی و راستکردنەوەی ھەڵەکان و تێبکۆشین بۆ چاککردنی بژێوی و مووچە و کۆتایی ھێنان بە قەیرانی دارایی”.

سەبارەت بە ھەڵوێستی نێودەوڵەتیش لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەڵێت:”لەم ساتە ھەستیارەدا خوازیارین دەوڵەتان و گەلانی دۆست و ئازادی خوازانی جیھان و سەرجەم رێکخراو و دەزگا نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتیەکان بە رێزەوە پێشوازی لە ئیختیاری گەلەکەمان بکەن”.

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم ڕایگەیاند، پرۆسەی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان بی کەمووکوڕی نەبووە، بەڵام سەرباری ئەوەش توانرا بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام بگەیەنرێت وھاوڵاتیان بە ڕێژەی ٩٢.٧٣% بە بەڵێ و لە٧.٢٧% بە نەخێر دەنگیان داوە.

ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ڕیفراندۆم ئەنجامدرا.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *