received_478105009217391

پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی ئیسلامی بەبۆنەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و سەرکەوتنی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی

باسک نێت:

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان

پرۆسەی دەنگدانی رۆژی(۲٥ی ئەیلول)رۆژێکی مێژوویی و چارەنووسسازە بۆ کورد و ھەموو خەڵکی کوردستان، لەم رۆژەدا گەلەکەمان دوا بڕیاری خۆی داو بەڵێی بۆ سەربەخۆیی و بنیاتنانی دەوڵەتی کوردستان کرد، ئەم بڕیارەی خەڵکی کوردستان دوای سەدەیەک لەخەبات و قوربانیدان دێت کە گەلی کورد لەو ماوەیەدا رووبەرووی چەندین ھەوڵی ترسناکی جینۆساید و قڕکردن بووەتەوەو بە تێکۆشان و خۆڕاگری ھەموو ھەوڵەکانی دەسەڵاتە ستەمکارەکانی عێراقی پووچەڵکردووەتەوە.

ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی خوازیارین سەرکردایەتی سیاسی کورد و ھێزو لایەنەکانی کۆمەڵگەی کوردستان دەست لەناو دەست مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغەی دوای ریفراندۆم بکەن تا ئەو کاتەی دەگەینە دوا قۆناغی رزگاری کە بنیاتنانی دوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە، پێویستە لەم کاتەدا سەرکردایەتی سیاسی کوردستان ھەموو ھەوڵە سیاسی و دبلۆماسییەکانی لەگەڵ بەغداو کۆمەڵگەی نێودوڵەتیدا چڕ بکاتەوە لەپێناوی رەخساندنی کەشێکی ئارام و متمانەپێکراو بۆ ھەموو لایەک، بەتایبەتی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا بۆ ئەوەبێت کەدڵنیایی بداتە دەوڵەتی عێراق کەدەوڵەتی باشووری کوردستان دراوسێیەکی باش دەبێت بۆ ئەوان و دراوسێکانی تریش.

لەم رۆژە مێژووییەدا بزووتنەوەی ئیسلامی پیرۆزبایی لەھەموو خەڵکی کوردستان دەکات و لەخوای گەورە داواکارین ئاییندەمان خاڵی بێت لەھەموو گرفت و نائارامی و مەینەتییەک.

وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی
۲۷/۹/۲۰۱۷

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *