4534535345345353

سوپای عێراق چاوەڕێی فەرمانی حەیدەر عەبادییە سبەی بێتە ناو خاكی كوردستان

سوپای عێراق چاوەڕوانی فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بۆ جوڵەیان بۆ ناوچە جێناكۆكەكان.

تۆڕی سبوتنیكی بڵاویكردەوە، دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری كوردستان پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە ناردنی هێز بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كورستان، بەو بیانوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەم ناوچانە بەشێك نین لە هەرێمی كوردستان، بەڵام لەكاتی هێرشەكانی داعش بۆ ناوچەكە و كۆنتڕۆڵكردنەوەیان، كوردەكان كۆنتڕۆڵیان كردووە.

سەرچاوەیەك بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە، سوپای عێراق لە ئامادەباشیدایە تاكو سبەی هەینی بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ پارێزگاری لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دەست بە جووڵە بكەن‌و ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستانیش ئاشكرایدەكات، خوازیاری گفتوگۆین بەڵام ئەو ناوچانە رادەست ناكەینەوە.

قادر رەزگەیی ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، پێشتر سوپای عێراق نەیتوانیوە بەرگری لە خەڵكی ئەو ناوچانە بكات‌و لەبەرانبەر داعش شكستی هێنا.

وتیشی، پێمان وایە گفتوگۆ لەنێوان هەرێم‌و بەغدا دەست پێ بكاتەوە، بەڵام لە هەر هێشرێكی سوپای عێراق‌و میلیشیانكانی عێراق هێزی پێشمەرگە قەڵغانی ئەو ناوچانەیەیەو بەرگری لەو ناوچانە دەكات‌و توانای پارێزگاری ئەو ناوچانەی هەیە.

ئاشكراشیكرد، ئێمە تەئكید لە گفتوگۆ و دیالۆگ دەكەینەوەو داواش لەو وڵاتانە دەكەین كە دۆستی كوردن‌و پاڵپشتی كوردیان كردووە لە ئەگەرێكی هەر جوڵەیەكی سەربازی سوپای عێراق پاڵپشتییەكانی خۆیان بەردەوامی پێبدەن لەپێناو پارێزگاریكردن لە خەڵك و خاكی كوردستان.

رونیشیكردەوە، هەر هەوڵێكی تاك لایەنە بە مەبەستی داگیركاری ئەو ناوچانە، لەلایەن هێزی پێشمەرگەو خەڵكی كوردستان بەرپەرچی دەدرێتەوە‌و هەوڵێكی پوچەڵە.

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *