received_478105009217391

ڕونکردنەوەیەک لە دەزگای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی ئیسلامی یەوە

باسک نێت:

ئێوارەی ئەمڕۆ لیستێک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی بڵاوکردەوە کە ناوی ئەو حزب و لیستانەی خۆیان تۆمار کردوە بۆ ھەڵبژارنی داھاتوی کوردستان تۆمار کردبوو ناوی بزوتنەوەی ئیسلامی تێدانەبوو واخوێندنەوەی بۆ کرا کە بزوتنەوە ناتوانێت بەشداری ھەڵبژاردنەکان بکات.

سەلام کەریم بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند:”تەواوی کەناڵ و میدیاکانی ڕاگەیاندن و ئەندامانمان ئاگادار دەکەینەوە ئێمە ھەر لەگەڵ یەکەم بانگەوازی کۆمیسیۆن ناوی خۆمان تۆمارکردو ڕێکارە دیاری کراوە یاساییەکانمان جێ بەجێ کردو تەنھا نەمانتوانی لە کاتی خۆیدا ئەو بڕە پارەی دیاری کراوە تەسلیم بکەین ئەوەش وای کردو ناومان لەو لیستە نەبێت بەڵام دوای پەیوەندی کردنمان بە کۆمیسیۆن ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ھەفتەی داھاتوو ناومان لەو لیستە کە پەسەند دەکرێت وەک حزب تۆمار دەکرێین”.

بابەتی دواتر

567567567

ئەمڕۆ 17 بوومەلەرزە ئێرانی هەژاند

دامەزراوەی فیزیكی زانكۆی تاران ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ژمارەیەك بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ئێرانیان هەژاندووە. بەپێی ئەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *