67867868

هاوكاری بۆ موسڵمانانی بۆرما كۆدەكرێتەوەا

 

بەرنامەی خۆراكی جیهانی داوای لە وڵاتانی بەخشەر كرد، لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا 75 ملیۆن دۆلار تەرخان بكەن وەكو یارمەتییەك و كەمكردنەوەی ناخۆشیەكانی موسوڵمانانی ڕۆهینگا كە لە توندوتیژییەكانی میانمار هەڵهاتوون.

لە 25 ی مانگی هەشتەوە سەدان هەزار ڕۆهینگا بەهۆی توندوتیژییەكانەوە لە میانمار هەڵهاتن و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی فشاری زیاتر بخاتەسەر دەزگا خێرخوازییەكان لە بەنگلادیشی دراوسێ.

دەیڤد پێسلی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرنامەی خۆراكی جیهان، دوای سەردانەكەی بۆ كەمپی پەنابەران لە بەنگلادیش نزیك سنووری میانمار بە رۆیتەرزی راگەیاند، ئەمە ڕەوشێكی زۆر خراپە، پێویستمان بە 75 ملیۆن دۆلارە بۆ شەش مانگی داهاتوو.

وتیشی، دەتوانین بە چەند ملیۆنێك برسێتی لە جیهاندا بنەبڕ بكەین و بە بەخشەران دەڵێم ئەگەر ناتوانن پارەمان بدەنێ ئەوا شەڕەكان بوەستێنن.

 

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *