547567576567

90% هاووڵاتیانی كەتەلۆنیا دەنگیان بۆ سەربەخۆی دا

وتەبێژی هەرێمی كەتەلۆنیا ئەنجامی ریفراندۆمەكەی دوێنێی هەرێمەكەی ئاشكرا كردو رایگەیاند، نزیكەی 90%ی بەشداربووانی ریفراندۆمەكە دەنگیان بە جیابوونەوە لە ئیسپانیا داوە.

رۆژنامەی (گاردیان) بڵاویكردەوە، خوردی تورول وتەبێژی هەرێمی كەتەلۆنیا ئەمڕۆ دووشەمە رایگەیاند، 2.26 ملیۆن هاووڵاتی كەتەلۆنیا توانیان لە ریفراندۆمی هەرێمەكەیان بەشداری بكەن و 90%ی ئەو رێژەیەش دەنگیان بۆ جیابوونەوە داوە.

وتیشی، نزیكەی 8% بەشداربووانی ریفراندۆمەكە بە نەخێر دەنگیان داوەو ئەوەشی ماوەتەوە پوچەڵ كراوەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نزیكەی 15 هەزار دەنگی ماوەتەوەو لە ئێستادا خەریكی هەژماركردنی ئەو دەنگانەین.

بەرپرسانی باڵای هەرێمی كەتەلۆنیا ئاشكرایانكرد، 42%ی هاووڵاتیان بەشداری ریفراندۆمیان كردووە، ئەمەش لەكاتێكدیە كە وتەبێژی كەتەلۆنیا رایگەیاند، 770 هەزار دەنگ بەهۆی نائارامی ناوچەكە نەگەیشتوەتە دەستمان.

كارلوس پوگدامون سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر پێشوازی لە ئەنجامەكان كرد، ئەمەش لەكاتێكدایە ناوبراو پێشتر ئاماژەی بۆ ئەو كردبوو كە هاووڵاتیانی كەتەلۆنیا مافی دەوڵەتێكی سەربەخۆیان هەیە.

بابەتی دواتر

111712018_151122017_NB_-_Imzakirdini_grebesti_Kareba1__2016_04_28_h14m38s21__SE

نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد

باسک نێت-ھەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ھەواڵیدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەکانی نێوان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *