4444444444

ترامپ بەپێچەوانەی ئیدارەی وڵات لەبەرانبەر كۆریای باكوری بڕیار دەدات

سەرۆك كۆماری ئەمریكا بە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، دانوستان لەگەڵ كۆریای باكور تایبەت بە پلانی ناوەكی، تەنیا كات بەفیڕۆدانە.

دوناڵد ترامپ سەرۆك كۆماری ئەمریكا بە رێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی راگەیاند، وزەی خۆت بە فیڕۆ مەدە، ئەوەی پێویست بێت، دەیكەین.

ترامپ لە لاپەڕەی خۆی لە توێتەر بۆ كیم جونگ ئوونی سەرۆكی كۆریای باكوری نوسیوە “بە تیلرسۆن وەزیری دەرەوەم ڕاگەیاندووە، دانوستان لەگەڵ پیاوە مووشەكییەكەكە بە تەنیا كات بە فیڕۆدانە”.

تیلرسۆن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، چەندین كەناڵی پەیوەندییان لەگەڵ پیۆنگ یانگ كردووەتەوە، بەڵام ئەم وڵاتە خوازیاری دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نییە.

سەرەڕای ئەمەش، هەوڵەكان بۆ بەڕێوەچوونی دانوستان لە گەڵ كۆریای باكور پێدەچێت لە گەڵ بیرۆكەی ترامپ یەك نەگرێتەو، چونكە بەرپرسێكی باڵا لە ئیدارەی ئەمریكا بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە، لە كاتێكدا كۆریای باكور بەردەوامە لە هەنگاوە سەربازییەكانی، ترامپ وا هەست دەكات دانوستان هیچ قازانجێكی نییە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كەناڵە دیپلۆماسییەكان بە تەنیا بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئەو ئەمریكاییانەیە كە لە كۆریای باكور دەستبەسەر كراون.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *