FB_IMG_1507034890541

شورای ناوەندی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، بەسەرپەرشتی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی شورای ناوەندی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

بەسەرپەرشتی بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبونەوەی ئاسایی شورای ناوەندی بزوتنەوەی ئیسلامی ئەنجام درا.

لە کۆبونەوەکەدا شورای ناوەندی تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆی کوردستان و ئەو پێشھات و ڕوداوانە کرا کە دوای ڕاپرسی ڕۆژی ٢٥ـی ئەیلول ھاتونەتە پێشەوە.

شورای ناوەندی سوپاسی بەشداری جەماوەری کوردستانی کرد کە لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا دەنگیان بە بەڵی دا، و ھەروەھا شورای ناوەندی جەختی کردەوە لەسەر گفتوگۆی جددی نێوان کورد و حکومەتی عێڕاق و وڵاتانی دەوروبەر بۆ لێکتێگەیشتن و ڕەواندنەوەی گومان و نیگەرانیەکان.

FB_IMG_1507034900746 FB_IMG_1507034898224 FB_IMG_1507034893065 FB_IMG_1507034890541 FB_IMG_1507034888070

بابەتی دواتر

567567567

ئەمڕۆ 17 بوومەلەرزە ئێرانی هەژاند

دامەزراوەی فیزیكی زانكۆی تاران ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ژمارەیەك بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی ئێرانیان هەژاندووە. بەپێی ئەو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *