FB_IMG_1507058181842

پرسەنامەی رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە بۆنەی کۆچی دوای سکرتێری گشتی یەکێتی

باسک نێت-سلێمانی

بەبۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقەوە، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی پرسە و سەرەخۆی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی مام جەلال و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات.

دەقی پرسەنامەی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ خانەوادەی تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی

بەڕێز: جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بەڕێزان: خانەوادەی مام جەلال
بەڕێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسی

ھەواڵی کۆچی دوایی بەڕیز مام جەلال غەمباری کردین ، مام جەلال لە ماوەی نیو سەدەی رابردودا ڕۆڵیکی یەکجار گەورەی ھەبووە لە خەباتی ڕەوای گەلەکەماندا ،چ وەک پێشمەرگەیەک،چ وەک دیبلۆماتکاریکی لیھاتوو کە شانازییەکی گەورەی بۆ خۆی و گەلەکەی تۆمارکرد و وەک یەکەمین کورد بووە سەرۆک کۆماری عیراق، بە شاھیدی دۆست و نەیار بە لێھاتووی بەڕیزیان لە ماوەی ھەشت ساڵی سەرۆکایەتی کۆماریدا توانی پێکھاتەکانی عێراق تا ئاستێکی باش بپارێزیت لە تەنگژەی گەورە، بە نەمانی بەڕیزیان لەو پۆستەدا دیمان کە دۆخی عێراق بە چ ئاقاریکی سامناک گەشت کە ئەستەمە جاریکی تر پیکەوە بژین.

ھاوخەمتانین خوای گەورە ئارامیتان پێ ببەخشێت

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز
رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی
٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧

بابەتی دواتر

f59e875d38f8a06bc1c2146ffdfbacbd_L

مامۆستا تاهیر بامۆكی لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی و كچە تاقانەكەی ڕونكردنەوەیەكی بلاچوكردەوە كەتێیدا هاتووە:” بەڕێزان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *