5555554

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی عەبادی و ماكرۆن

ئیمانوئێل ماكریون سەرۆك كۆماری فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی دڵگرانی خۆی بۆ كۆچی دوایی مام جەلال دەربڕیو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، فەرەنسا یەكێك بووە لەو وڵاتانەی هاوكاری عێراقی كردووەو چووەتە نێو هاوپەیمانێتی دژی داعش‌و سەربازەكانیشمان هاوشانی هێزەكانی عێراق بەشداری شەڕی تیرۆر دەكەن‌و بەردەوامیش تاكو تەواوی عێراق پاك دەكرێتەوە.

ماكرون وتیشی، پێویستە ئەو هەماهەنگیی و پەیوەندیانەی نێوانمان بەردەوام بێت‌و بتوانین هاوكاری سوریاش بكەین لە رووی سیاسی‌و سەربازییەوەو پەیوەندییەكانمان بەرەو پێشەوە بەرین.

ماكرون ئاشكراشیكرد، فەڕەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە چاكسازی راستەقینە بۆ كێشەكانی عێراق دەكات‌و دەڵێت، پێویستە كوردەكانی عێراق مافەكانیان پارێزراو بێت‌و
پێویستە بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكرێن و پێش ریفراندۆمیش جەختمان لەسەر یەكپارچەیی خاكی عێراق كردوەتەو لە مانگەكانی داهاتوشدا پێویستە گفتوگۆی بنیاتنەرانە لە چوار چێوەی دەستوردا ئەنجام بدرێت.

سەرۆكی فەڕەنسا وتیشی، داوام لە عەبادی كردووە ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلول نەبێتە هۆكارێك بۆ گرژبوونی دۆخەكەو كاری لە پێشینە ئەوەیە دۆخەكە هێمن بكرێتەوەو ئامادەشین بۆ نێوەندگیری هەردوولا.

ئاشكراشیكرد، فەڕەنسا ئامادەیە 500 ملیۆن یۆرۆ بداتە عێراق بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە وێران بووەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش.

لای خۆشییەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە فەڕەنسا چۆن لە شەڕدا هاوكارمان بوون لە ئاشتیشدا دەبێت هاوكارمان بن.

وتیشی، هێزە عێراقیەكان شەڕی تیرۆر دەكەن لەگەڵ ئەوەشدان كە ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەكەدا بكێشێت‌و ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چەند ناوچەیەكی سنوریمان ماوە لەگەڵ سوریا كۆنتڕۆڵ بكرێنەوە.

ئاشكراشیكرد، كورد بەشێكە لە عێراق بەڵام بە ریفراندۆم لە دەستوور چونەتە دەرەوە، وتیشی، ئێمە پێمان وتون ئەوە كارێكی راست نییە.

رونیشیكردەوە، داعش هەولێ دا ناكۆكی مەزهەبی‌و نەتەوەیی بقۆزێتەوە بۆ تێكدانی عێراق، بەڵام دەستوور مافی هەموو هاوڵاتیان دەدات هەرچەندە سەرپێچیش هەبوو بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پلە بەندی لە هاووڵاتی عێراقیدا نییەو هەموو خۆزگەكانی هاووڵاتیان لەبەرچاو دەگرین بەتایبەت كورد، بەڵام دەبێت لە چوارچێوەی دەستووردا بێت لە هەموو ناوچەكان.

عەبادی داوای لە بەرپرسانی كورد كرد، ناوچانەی لە شەڕی موسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنتڕۆڵكراونەتەوە بدرێنەوە بە سوپای عێراق تاكو نۆژەن بكرێنەوە‌و ئاوارەكانیش بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەكانیان‌و ئاشكراشیكرد، ئێمە خوازیاری هیچ پێكدادانێكی سەربازی نین و نابێت كەسیش بیر لەوە بكاتەوەو نابێت لە دەرەوەی دەسەڵات‌و حكومەت جولە بە هیچ هێزێك بكرێت.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *