news

پەروەردە رۆژانی دەوامی مامۆستایانی راگەیاند

بەمەبەستی لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری مامۆستایان، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ڕۆژانی دەوامی مامۆستایان كەم بكاتەوە.

دارا ئەحمەد سەمین بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان ڕاگەیاند، بەمەبەستی لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری مامۆستایان و كەمی مووچەكانیان، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەكان، بڕیار دراوە دەوامی مامۆستایان كەم بكرێتەوە.

ڕوونیكردەوە، دەوامی مامۆستایان لە شەش ڕۆژەوە بۆ پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەكدا كەم كرایەوەو هەموو ڕۆژانێكی شەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندندا، دەكرێتە پشووی فەرمی.

ئاشكراشیكرد، پشووەكە تەنها بۆ وەرزی یەكەمی ساڵی نوێی خوێندنە 2017- 2018.

بابەتی دواتر

101752018_111352018_fgbcgfdg

دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە .. هەوڵێكی جدییە بۆ شاردنەوەی ساختەكارییەكان

له را كه يه ندراويكى هاوبه شدا هه ريه كه له دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *