22331067_1473007216114131_1936397311_n

ڕیزبەندی گەورە كۆمپانیاكانی نەوتی جیهان

ئا: شۆڕش كەمال
لەگەڵ ئەوەی جیهان ڕێنمایی بۆ دەستخستنی وزەی خاوێن دەكات تا لەگەڵ ژینگە هاوڕێبێت، بەڵام بازاڕەكانی نەوت و ئەو سەرچاوەیە ڕۆژدوای ڕۆژ خواستی زیاتر لەسەر دروستدەبێت و نەوت سەرچاوەی یەكەمی وزەیە هەربۆیەش گەورە كۆمپانیاكانی وەبەرهێن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی وزە ڕوو لە كێشمەكێش و زیادبوونە بەتایبەت لەسەدەی بیست ئیتر پەترۆڵ بووە ترسناكترین وەبەرهێنان و تەنانەت كاریگەری گەورەی لەسەر سیاسەتی دەوڵەتەگەورەكانیش دروستكردووە هەربۆیەش كۆمپانیاگەورەكان بەجۆرێك لە جۆرەكان كەوتنە ژێر ئەوكاریگەری پەترۆڵ بۆ دەستخستن و بازرگانی و قازانج لەلایەكیتریش ڕاگرتنی نرخ و بەرزونزمپێكردنیشی جۆرێكیتری سیاسەتی گەورەزلهێزانەو هۆكاری بوژانەوەو سەرپێكەوتنی وڵاتەتازەپێگەیشتووەكان و كێشەی هەرێمایەتی و داڕشتنەوەی سنورو جوگرافیای نوێیە لەجیهان، وردترین ڕپۆرت و لیست پێگەی The Richest كردوویەتی لە ریزبەندی گەورەترین دە (10) كۆمپانیاگەورەكەی نەوتی هەموو جیهان بەپێی ڕیزبەندی كە بریتین لە..

1.دامەزراوەی پەترۆڵی كۆیت- 3.2 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە نەوت بەرهەم دێنێت جگە لە گاز ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی 1943بەهاوكاری كۆمپانیای HP و “چیفرۆن” دامەزراوەو تاساڵی 1980 ئەو كۆمپانیایەڕاستەوخۆ خاوەنداریكردووەو لە ریزبەندی دەیەمینە.

2. چیفرۆن-3.5 ملیۆن بەرمیل رۆژانەی هەیەو لە (180) وڵاتی سەرئاستی جیهان كاردەكات دامەزراندنی ئەم كۆمپانیایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1879 كاتێك لە “كالیفۆرنیا” پەترۆڵ لەكەناراوەكان دۆزرایەوە لەساڵی 1948 كۆمپانیای كەنداو بۆ پەترۆڵ و لەگەڵ كۆمپانیای چیفرۆن یەكیانگرت و ناونرا كۆمپانیای”چیفرۆن” ئێستا لە ریزبەندی نۆیەمینە.
چیفرۆن هەموو لایەنەكانی دەستخستنی وزەی گرتەوە وەك نەوتو گازو پیشەسازی دۆزینەوەو دەرهێنانی نەوت و بەرهەمهێنان و بازاڕپێكردنی و گواستنەوەی پیشەسازی كیمیاوی، لە پێنج ساڵی ڕابردوو بە بەهێزترین و گەورەترین شەش(6) كۆمپانیای جیهان هەژماركراوەلەسەر ئاستی جیهان، لە بواری نەوت یەكێكە لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

3. كۆمپانیای پەترۆڵی مەكسیك-3.6 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، ئەم كۆمپانیایە مێژوی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی ڕابردوو كاتێك بەرهەمهێنانی نەوتی مەكسیك لەڕێگەی كۆمپانیا ئەمریكی و بەریتانیەكانەوە بەدەستدەخرا، ساڵی 1938 حكومەتی مەكسیك كۆنترۆڵی تەواوی دامەزراوە پەترۆڵیەكانی خۆییكردو دەوڵەت خۆماڵیكردنی ڕاگەیاند بە سەرپەرشتی “كۆمپانیای مەكسیك بۆ وزە” ئەم كۆمپانیایە ریزبەندی هەشتەمینە.

4.رۆیاڵ داتچ شێل-3.9 بەرمیل رۆژانە، ئەم كۆمپانیایە ساڵی 1907 دوای یەكگرتنی كۆمپانیای پەترۆڵی پاشایەتی هۆڵندی لەگەڵ كۆمپانیای چێل بۆ گواستنەوەو بازرگانی بەریتانیا دروستبوو بەڵام دواتر ڕەگەزی تر هاتنەناوەووە لە ئێستادا 40% ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خاوەنداری ئەو كۆمپانیایە دەكات و ریزبەندی حەوتەمینە.

5. بریتیش پترۆلیۆم یان BP-4.1 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، ئەم كۆمپانیایە تا ئێستا بەگەورە كۆمپانیكان هەژماردەكرێت و لە پلەی دووەمدایە، لەساڵی 1909 دروستبووە لەسەرەتادا ناوی “كۆمپانیای نەوتی ئەنجلۆ-ئیران” بووە بەڵام دواتر چالاكییەكانی فراوان بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ” لاسكا، ڕوسیا، جەزائیر، ئۆقیانوسی بەستوو، ئەنگۆلیا ” و لەوێوەكارەكانی فراوانتربوون و لە ریزبەندی ژمارە شەشدایە.

6.دامەزراوەی پەترۆڵی نیشتیمانی چین-4.4 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، لەساڵی 1999 دامەزراوە، یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی چین و كۆمپانیایەكی دەوڵەتە، لە هەردوو كیشوەری ئەفریقیا و ئوستورالیا كاردەكات و جگە لەو دوو كیشوەرە ئەم كۆمپانیایە چالاكییەكانی لە كەنەدا هەن و ریزبەندی پێنجەمین گەورەكۆمپانیایە.

7.ئێكسۆن مۆبێل-5.3 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، ئەم كۆمپانیایە ئەمریكیاییەو چەندین ڕگەزی لەخۆگرتووە، بارەگای سەرەكی لە”ئیرفینج”ی ویلایەتی تەكساسی ئەمریكایە مێژووی دروستبوونی ئەم كۆمپانیایە دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی كۆمپانیای”ڕۆكفێلرز بۆ پەترۆڵ” كە دواتر جیابوەتەوەو بووە بە دوو كۆمپانیای جیاواز “جێرسی” و”سۆكۆنی” كە ئەم دووكۆمپانیایەش بوونەتە ” ئێكسۆن”و” مۆبێل” لە ئێستاشدا ئەم دوانە لێكدراونەتەوە بەناوی” ئێكسۆن مۆبێل” و لە ریزبەندی چوارەمین گەورە كۆمپانیادایە.

8. كۆمپانیای نیستیمانی ئێران بۆ نەوت-6.4 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، ئەم كۆمپانیایە لە سەرەتاكانی سەدەی بیست دامەزراوە لەو كاتەی بەریتانیا سەرقاڵی بەدواداچوون و گەڕان و دۆزینەوەی نەوت بووە لە ئێران ئەمەش لەڕێگای كۆمپانیای ئەنجلۆ-ئیرانی لەدوای هاتنی نەتەوەییەكان بۆ دەسەڵات لە ساڵی 1951 دروستبووە بەڵام لە دوای كودەتای 1953 جارێكیتر كۆمپانیا رۆژئاواییەكان گەڕاونەتەوە بۆ ئێران دواتر لە ساڵی 1979 جارێكیتر خۆماڵیكراوەتەوەو یەكێكە لە كۆمپانیاگەورەكان لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی فشارەسیاسیەكان چەندجارێك ئەم كۆمپانیا بەرهەمەكانی زیادو كەمیكردوەو لە ئێستا ئەوڕێژەیەی ئاماژەی پێكراوە جێگیرنیە لەگەڵ ئەوەی بە پلەی سێ یەمین كۆمپانیادێت.

9. گاز برۆم- 9.7 ملیۆن بەرمیل رۆژانە،ئەم كۆمپانیایە گەورەترین بەرهەم هێنی نەوتی جیهانە، لەساڵی 1959 دروستبووە و سەرۆكی ئەم كۆمپانیایە سەرۆك وەزیرانی روسیایە لەم دواییانەدا داهاتەكانی ئەم كۆمپانیایە بەهۆی كێشە سیاسیەكانی روسیاو ئەوروپا لە بازارەكانی ئەوروپا دابەزینی بەخۆیەوەبینی و تائێستاش كێشەسیاسەكان كاریگەری لەسەر هەیە بەلام لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوو یەكێك لە گەورەكۆمپانیاسەركەوتووەكان هەژماركراوەو بە دووەمین گەورە كۆمپانیا دیاریكراوە.

10. ئارامكۆ سعودی، گەورەترین كۆمپانیای جیهان بۆ پەترۆڵ 12 ملیۆن بەرمیل رۆژانە، ئەم كۆمپانیا سعودیە نیشتیمانییە لە بواری نەوت و گازی سروشتی و پەترۆكیمیاوی و ناردن و بازڕكردن كارەكانی خۆی دەبینێتەوە، سەرتای سییەكانی سەدەی ڕابردوو لەگەڵ كۆمپانیای پەترۆڵی كالیفۆرنیا كاریكردووە، ساڵی 1944 بەناوی كۆمپانیای عەرەبی ئەمریكی بۆ پەترۆڵ كاریكردووە(ئارامكۆ-ارامكو) واتەناوەكەی لێكدراوە لە وشەی عەرەبی ئەمریكی، ساڵی 1980 بەدواوە دەوڵەتی سعودیە سەربەخۆ كارەكانی گرتەوەدەست و ناویلێنا(ئارامكۆی سعودی) و بارەگای سەرەكی لە”زەهران”ە لە سعودیە، لە ئێستادا بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی”فاینانشاڵ تایمز″ گەورەترین كۆمپانیای بازاڕەكانە، گۆڤاری “ئێكسبلۆریەشن” دەڵێت: نرخی ئارامكۆ لەسەرو 10تریلیۆن دۆلارەوەیەو خاوەنی كەشتیگەلی گەورەو دوو فرۆكەخانەو چەندین جۆری فرۆكەیەو داهاتی رۆژانەی بەپێی ئامارەكانی ساڵی رابردوو ملیارێك دۆلاری رۆژانەیە لەگەڵئەوەی ئەو كۆمپانیایەخاوەنی گەورەترین پەترۆڵی یەدەكی هەمووجیهانەبۆیە بە یەكەمین گەورە كۆمپانیا دەستنیشانكراوە لەكۆی دەگەورە كۆمپانیاكەی هەمووجیهان.

بابەتی دواتر

5675675675

پەرلەمان دەنگدانی بۆ كاندیدانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

  ئەمڕۆ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 9 كاندیدی بۆ ئەندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *