65675675

بیرمەندێك: شەڕی داهاتووی عێراق شەڕی كوردەو عەرەبە لە كەركوك

لە چەند رۆژی رابردوودا حەیدر عەبادی سەرۆك وزیرانی عێراق سەردانی فەڕەنسای كرد و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرون ریفراندۆمی باشووری كوردستانی رەد كردەوەو سەرۆكی فەڕەنساش بەڵێنی نێوەندیگیری نێوان هەرێم‌و بەغدای دا‌و نوسەرێكی عێراقیش ئاشكرایدەكات، شەڕی داهاتووی عێراق شەڕی نێوان كورد و عەرەب دەبێت.

حەسەن عەلەوی نوسەر و بیریاری عێراقی رایدەگەیەنێت، لە ئێستاوە ئاماژەكان وەها نیشان دەدەن بەغدا بەو ناوبژییە پێشنیازكراوەی پاریس قایل نییەو ئەگەریش بخوازێت ئەو نێوەندگیریەی فەڕەنسا كاری پێبكرێت ئەوا دەبێت هەرێمی كوردستان ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم ڕەت بكاتەوە، بەڵام تا ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ شتێكی لەسەر ئەو داوایەی حكومەتی عێراق نەوتووە، هەر بۆیەشە وەك عەلەوی دەڵێت چاوەڕوان ناكرێت ئەو كۆبوونەوانەی باس دەكران ئەنجام بدرێن.
ئەو بیرمەندە عێراقییە ئاشكراشیدەكات، پێدەچێت عێراقیەكان بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەو چارەسەری سەربازی بڕۆن‌و وڵاتانی ناوچەكەش پشتیوانی لەو هەنگاوە دەكەن لەو ڕوانگەیەوەی وەك دەڵێت لە ئێستادا بەغدا زۆر نەرمترە لەگەڵ قەیرانەكاندا بە بەراورد لەگەڵ هەڵوێستەكانی توركیاو ئێراندا، دەشڵێت شەڕی داهاتوو لە كەركوكەو بەڕاستیش ئەو شەڕە لە كەركوك ڕوودەدات.

عەلەوی لەو بڕوایەدایە شەڕی داهاتوو لە عێراقدا شەڕی نەتەوەیی دەبێت لە نێوان كوردو عەرەبداو لەو شەڕەدا گەلی عەرەب لە عێراقدا دەبێتە لایەنێكی شەڕەكە نەك حكومەتی نێوەندی عێراق‌و دەشڵێت، زۆر جار لە وتووێژەكانیدا لەگەڵ بارزانی تاڵەبانیدا ئەو بابەتەی باسكردووە.

عەلەوی دەشڵێت، ئەگەر جەلال تاڵەبانی لێرە بووایەو بەرپرس بووایە ئەوا ئەم دۆسێیانەو ئەم قەیرانانە بوونیان نەدەبوو، بەڵام غیابی مام جەلال وەها دەكات ئەم قەیرانانە بە چارەسەری سەربازی كۆتاییان پێبێت.

بابەتی دواتر

342457Image1

عێراق داوای ئازادكردنی 50 هاووڵاتی لە ئوستورالیا دەكات

حكومەتی ئوستورالیا 50 پەنابەری عێراقی دەستبەسەر كردووەو كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤی عێراقیش داوای لە وەزارەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *