7657657

حزبوڵڵا لوبناني نهێنییەكی ئەمریكا لە سوریا ئاشكرا دەكات

سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی ئاشكرایكرد، ئەمەریكا خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی ڕێكخراوی داعش دەكات لە سوریا بەوەی كە ڕێگە نادات سوپای سوریا و هاوپەیمانەكانی پێشڕەوی بكەن لە هەندێك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، حەسەن نەسڕوڵڵا سكرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاندووە، ئەمەریكا كۆسپ دەخاتە بەردەم سوپای سوریا لە جەنگەكانیدا بۆ گەڕاندنەوەی ناوچەكانی لەژێر دەستی داعش.

وتیشی، هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا ڕێگە لە سوپای سوریاو هاوپەیمانەكانی دەگرن بۆ پێشڕەویكردن بە ئاڕاستەی ئەو ناوچانەی كە لە ژێر دەستی داعشدان.

لێدوانەكانی نەسڕوڵا دوای ئەوە هات بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكی رایگەیاند، سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ بیر لەوە دەكاتەوە سزا بسەپێنێت بەسەر ئێراندا بەهۆی ئەوەوە كە پشتیوانی لە حیزبوڵا دەكات و ئەوەش لە كاتێكدا دێت كۆنگرێس خۆی ئامادە دەكات بۆ توندكردنەوەی سزاكانی سەر حزبوڵڵا، هەروەها واشنتۆن ئەو حزبەی خستوەتە زنجیرە رێكخراوە تیرۆریستییەكانی جیهانەوە.

 

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *