666666665

راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان: هەرێم ریفراندۆم هەڵناوەشێنێتەوە

 

راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، ئەو داواكارییەی حكومەتی ناوەندی لە هەرێمی كوردستان هەیانە بە هەڵوەشانەوەی ئەنجامەكانی ریفراندۆم بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەگەڵ هەولێر رەتدەكەینەوەو بەهیچ شێوەیەك ئەو كارە ناكەین.

كیفاح شەنگالی راوێژكاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەئاژانسی (غەد پرێس)ی راگەیاند، ئەو داواكارییەی بەغدا بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامی ریفراندۆم بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەتدەكەینەوە، چونكە ئەوە شتێكەو قسەی لەسەر ناكەین و ناتوانرێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەڵوەشانەوەی ئەنجامەكانی ریفراندۆم بەدەستی سەرۆكی هەرێم ‌و دەزگا باڵاكانی هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكو ریفراندۆم و ئەنجامەكەی لە ئێستادا موڵكی گەلی كوردستانە و لە ئێستادا گەل سەرچاوەی بڕیارە.

 

بابەتی دواتر

832017100800_1539142812015_7kumat

حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *