daash

بەپێی رێكەوتنێك چەكدارەكانی داعش بە بێ چەك شاری رەققە چۆڵ دەكەن

هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ چەكدارانی داعش رێكەوتون لە شاری رەققە بكشێنەوە.

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی سوریا دیموكرات ئاشكرایدەكات، رێكەوتوون چەكدارانی داعش بەبێ چەك شارەكە چۆڵ بكەن.

پێگەی هەواڵی (العهد) بڵاویكردەوە، سەرچاوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوری ئاشكرایانكرد، هێزەكانی سوریای دیموكراتیك كە هاوپەیمانی ئەمریكان لەگەڵ چەكدارانی داعش رێككەوتوون كە بەبێ چەك شارەكە چۆڵ بكەن و پاشەكشە بكەن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، هێزەكانی سوریای دیموكراتی داوای لە هەموو چەكدارەكانی داعش كردووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا شارەكە چۆڵ بكەن.

لای خۆشیانەوە رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی سوریا ئاشكرایكرد، لە باشوری رەققەو لە شاری دیرالزور دوای كشانەوەی چەكدارانی داعش هێزەكانی سوریای دیموكرات گوندەكانی (زغیر جەزیرە)و (حوایج زیاب)یان كۆنتڕۆڵ كردەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، چەكدارانی داعش لەبەرانبەر هێزەكانی سوریای دیموكرات پاشەكشە دەكەن، بەڵام لەبەرانبەر هێزەكانی سوپای سوریا جەبهەكانی توندتر كردوەتەوە.

بابەتی دواتر

606x303_cmsv2_11b0e27f-d43c-5520-90ac-ada0b1966f49-3330764

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەهوازی لەئەستۆ گرت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێك لەشاری ئەهواز هێرشیان كردە سەر نمایشێكی سەربازی و بەدەیان كەس …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *