22449633_1477634562318063_690117781420607165_n

کۆنفیدڕاڵی چییە.. بنەماکانی چین؟

ئا: شۆڕش کەمال
کۆنفدراڵی، چوارچێوەیەکی سیاسی و دامەزراوەییە، ئەم پڕۆسەیەچەند دەوڵەتێک پێکەوە دەبەستێتەوەو لە چەند بەررژەوەندیەکی هاوبەش کیاندەکاتەوە بەبێ ئەوەی هیچکامیان پشتکەنە سەروەری نیشتیمانی، کورتکراوەی بابەتەکە دانپێدانانی هەندێک دەستکراوەییە لە بواری جێبەجێکردن لە چوارچێوەی پرۆسەیەک بەناوی “کۆنیفدراڵی” وەک ئابوری دارایی..لە سیستمی کۆنفیدراڵیدا بریاردان بە کۆدەنگی دەبێت گەر یەکێک لە دامەزراوە یان حکومەتەکانی ئەندام وایبینی بڕیارێک لە بەرژەوەندی نییە دەتوانێ پابەند نەبێت پێوەی، واتا یەکێتی کۆنفیدرالی پەیوەندی نێوان ئەندامەکانێتی بۆیە وەک چەند وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن بڕیار و سەروەری ڕێکدەکەون لەسەر کۆمەڵێک دەستەڵاتی دامەزراوەیی هاوبەش و هاریکاری سیاسی لەچەند بوارێکدا کە بەرژەوەندیەکانیان تێیدا پارێزراوبێت بەبێ ئەوەی ئەم پێکەوەبوون و یەکبوونە دەوڵەت دروستبکات گەروانەبوو ئەوا ئەو پێکهاتەیە دەچێتە قۆناغێکیتر یان ناوێکی تر وەردەگرێت وەک”فیدراڵی”.
کۆنفیدراڵی ڕێزی بنەماکانی سەروەری وڵاتانی ئەندامی دەگرێت، لەڕوی یاسای دەوڵەتیشەوە کارەکانی بەڕێکەوتن و کۆدەنگی دەبێت لەگەڵ ئەندامەکانی رێکەوتنی لەسەردەکرێت.
لە سیاسەتی نوێ کۆنفیدراڵیدا “یەکێتی” زامنی بەرادەوامی دەولەتانی ئەندامە لە بەهای سەروەری و کاری هاوبەش لەبەرامبەر دەوڵەتانی تر ئەمەشوادەکات دەولەتانی تری ئەندام بۆخۆیان خاوەنی “دەستور”-ێکی هاوبەش کاری لەسەربکەن و لەکاتی پێویست و گرنگ دەگەڕێنەوە بۆ ئەو دەستورەبەتایبەتی لە بابەتەکانی:” بەرگری ، کاروباری دەرەوە، دراوی هاوبەش، لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە بڕیاری لەسەردەدرێت بە چیجۆرێک هاوکاری دەوڵەتانی ئەندامیبکات.
گەر لە گۆشەیەکی ترەوە بڕوانینە وشەی “کۆنفیدراڵی” دەبینین وەسفە بۆ جۆرێک لە دامەزراوەی سەربەخۆ بەنمونە کۆنفیدراڵی وەرزشی یان کۆنفیدراڵی رۆشنبیری.
لەم سیستمەدا جۆری پەیوەندیەکانی دەولەتانی ئەندام لە کۆنفیدراڵی بۆخۆیان پەیوەندی دروستدەکەن تا ڕادەیەک جیاوازە لەو پەیوەندیانەی نێوان حکومەتی ناوەندی و ئەندامەکانی هەردەوڵتێکیتری ئەندام هەیەتی لەبارەی دابەشکردنی دەستەڵاتەکانیش جیاوازن یان دەگۆردێت، هەندێک کۆنفیدراڵیمان هەیە توندوتیژە لە یەکێتی فیدراڵی دەچێت هێندێکی تری نەرمی تێدایە.
لەدیارترین کۆنفیدراڵی نوێ نمونەی “یەکێتی ئەوروپایە” بەڵام گەرسەرنجبدەین هەریەکە لە “کەنەدا، سویسرا ، بەلجیکا” بە فیدرالی هەژماردەکرێن نەوەک کۆنفیدراڵی.
بۆیە دەبینین سیستمی کۆنفیدراڵی “پێکهاتەیەکی دامەزراوەییە بەدوورلە بەرکەوتەی واقیعی کۆمەڵایەتی و سیاسی گەلان، چونکە ئەو بابەتە دەمێننەوە بۆ دەستەڵاتی حکومەتەکانی ئەندام”.
لەم تێڕوانین و ئاڕاستەی بەدامەزراوەیی بوونەوە “هاوڵاتی” ئاسایی هیچ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە چوارچێوەی کۆنفیدڕاڵییەکەوە نابێت، چونکە ئەم چوارچێوەیە بۆی نابێتە ناسنامەی نیشتیمانی یان مەدەنی-شارستانی- هەروەها بەرپرسیاری ڕاستەوخۆنابێت لەبەرامبەر بەڕێوەبردنی ژیانی رۆژانەی خەڵک، لەبەرامبەریشدا پەیوەندیە پێکەوە بەستراوەکان دیاریکراون ناکرێت بەدەنگدان تێپەڕیت بەسەر ئەو ڕێکەوتن و بەیماننامانەی نێو ڕێکخراوەکە.
دەرکەوتنی کۆنفدڕاڵی بۆ سیستمی سیاسی یەکەمینجار لە ساڵی 1228ز بوو، کاتێک کۆنفیدراڵی “لیفۆنیا” دەرکەوت کە یەکێتی نێوان پێنج یەکەی سیاسی بچوکی ناوچەی بەلتیک گرتبووەخۆو لەسەر زەوی و پانتاییەکی فراوانی لیتوانیا و ئیستۆنیا دامەزرا.
ئەم کۆنفدڕاڵی بوونە بە پێی ڕیککەوتنی “پاپا گیوم دی مۆدن” دروستبوو.
هۆکاری دامەزراندنی کۆنفیدراڵی بوونی هێزی ئابوری و سەربازی بوو لە”بەلتیک” پێویست بوو بەهەموو شێوازێک ڕوبەڕوی ئەوبارودۆخەببنەوە دوای ئەوە ئیتر دەوڵەتە بچکۆلەکانی بەلتیک توانیان لەجەنگی بەلتیک-ی گەورە(1558-1582) بگەنە “کۆنفیدراڵی لیفۆنیا”.
“ئەزموونی سویسری”
لەگەڵ ئەوەی پێشتر ئەزموونی لیفۆنیامان هەبوو لە سیستمی فیدڕاڵی بەڵام لەدایکبوون و گەشەکردن و بەرقەراربوونی دەگەڕێتەوە بۆ دەستکەوتەکانی “سویسرا” چونکە ئەو وڵاتە وەک دەوڵەتێکی کۆنفیدراڵی گەشەی کردو توانی سەقامگیری و ئاشتەوایی و پێشکەوتن بۆخۆی و ئەندامەکانی بەرهەم بهێنێت لەگەڵ ئەوەش توانی گەشە بەتێگەیشتن و ماناکانی کۆنفیدراڵیبکات بەو تێزو تێڕوانینانەی ئەوروپا هەیانە هەربۆیە کۆنفیدراڵی گەشەی کرد بەرەو فیدراڵی کە قۆناغێکی پێشکەوتوترە.
ئەزموونی یەکیەتی سویسرا دەگەڕێتەوەبۆ ساڵی 1291ز کاتێک سێ کانتۆن لە چوارچێوەی سیستمی کۆنفیدراڵی یەکیانگرت، پارێزەری یەکەم لەم یەکگرتنە ڕهەندی ئابوری بوو لەگەڵ سەرکەوتنی ئەزموونەکەو بەرەو پێشچوونی ئابوری و خۆشگوزەرانی خەڵک و بوژانەوەی دارایی بوژانەوەی سیاسیش لەنێو ئەندامەکانی ئەم کۆنفیدرالییە دەستیپێکرد..ئەمەش کانتۆنەکانی تری هاندا بۆ هاتنە نێو ئەم ئەزموونە لەکۆتایی سەدەی (18) ژمارەی کانتۆنەکان گەیشتنە (13) کانتۆن دواتر بەخێرایی لەساڵی(1813-1848) ژمارەی کانتۆنەکان بەرزبوویەوە بۆ(22) کانتۆن.
“گەشەسەندنی کۆنفیدراڵی”
یەکێتی سویسرا گۆرانێکی مێژوویی بوو لە ئاراستە سیاسی و بە دامەزراوە بوونەکەی، ساڵی 1848ز کاتێک یەکیەتی کۆنفیدرالی گۆڕا بۆ “فیدراڵی” ئەمە هەنگاوێک بوو بەرەو یەکگرتنی کانتۆنەکان و درەوشانەوەی زیاتری ناسنامەی سویسرا وەک ئەوەی ئێستا پێدەناسرێ و بووەتە نمونەی سەربەخۆیی لەگەڵ هەموو ئەو کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و زمانەوانی و ڕەگەزی جیاو رۆشنبیری جیاواز وایکردووە سویسرا هەرسێ زمانی ئەڵمانی و فەرەنسی و ئیتالی پێکەوە ڕنگبداتەوە.
لەدایکبوونی بریاری گۆڕان بەرەو سیستمی فیدراڵی بۆ دامەزراندنی دەستەڵاتی ناوەندی لە چوارچێوەی دامەزراوەی بوونێکی نوێ بە تێپەڕینی کات لە سەدەکانی ڕابردوو تائێستا گەیشتووە بەو ئامانجەگەورە توانیویەتی یەکێتی و بوژانەوەو ئارامی و تایبەتمەندی ناوچەیی و هەرێمەکانی نێو ئەو وڵاتە جیاوازانە بپارێزێت.
ئەوروپای کۆن نمونەیەکی تری کۆنفیدراڵیمان پێدەناسێنێت کە نەیتوانیوە زۆر خۆی ڕابگرێت وەک کۆنفیدراڵی ئەڵمانی(1815-1866) کە لەبری کۆنفیدڕاڵی ڕاین -ی ناپلیۆن دروستبوو لەکاتێکی پڕقەیران و جەنگدا، کۆنفیدڕاڵیەتی ئەلمانی لەودەمانەدا پانتاییەکی زۆری لە زەوی ناوچەکانی دەوروبەرگرتبووە خۆ تا دەگەیشتەوە بە نەمسا بەڵام ناوچەکانی تری هەرێمی هەنگاریای نەگرتەوە.
“ئەزمونی کۆنفیدراڵی ئەمریکا و دەستکەوتی فیدڕاڵی”
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەرلەسەرەتای سەربەخۆیی بوونیان سیستمی “کۆنفیدرالی” – ان کاریپێکرد بۆ ماوەی (80) ساڵ، دواتر سیستمی کۆنفیدڕاڵی گۆڕدرا بۆ “فیدراڵی” و ڕاستەوخۆ لەگەڵ گۆڕینی دەستوری ئەمریکا لە ساڵی 1789 کاریپێکرا.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوسینەوەی دەستوردا زۆرینەی تێزور تێڕوانینەکانی بیرمەندو فەیلەسوفی فەرەنسی”مۆنتسکیو” ی بۆ سیستمی سیاسی و دابەشکردنی دەستەڵاتەکان وەرگرت کە لەڕێگەی ئەزموونگەرایی بەریتانی و کاریگەری کتێبەکانی “جۆن لوک” ی فەیلەسوف هێنابوونی و لەبارەی “سیستمی سیاسی ، گرێبەستی کۆمەڵایەتی” بەدەستیهێنابوون.. لێکۆڵەرەوەکان بەبێ سێ و دوو کردن هەرکاتێک باسی سیستمێکی دەستوری لەفیدراڵی دەکەن نمونەی سیستمی ئەمریکا دێننەوە.
“یەکێتی و جیابوونەوە”
کۆنفیدراڵی هەردوو هەڵبژاردەی یەکێتی و جیابوونەوەی داوە بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە لەهەرکاتێک ئەزمونەکە سەرکەوتوو بوو یان شکسخواردوو.. لەکاتی سەرکەوتنی ئەزمونەکەشدا پشتگیری لایەنەکان داکات بۆ بەرەو پێشچوون و بوژانەوەی دەستکەوتە سیاسی و ئابووریەکان.
لێرەوە دەتوانین بڕوانینە ئەو “یەکێتی ئەوروپا” لە دامەزراندنی بازاری هاوبەشی ئەوروپاکردی دەستکەوتێکی گەورەبوو، هەرچەندە ئەم تێڕوانین و دەستکەوتە لە چوارچێوەی “یەکێتی”دابوو نەوەک کۆنفیدراڵی یان فیدراڵی هەندێک لەئەوروپیەکانیش سەرەتا دژی بوون بەڵام دواتر بووە هۆکاری بوژانەوەیان.
نمونەی بەلجیکا بە دەوڵەتێکی کۆنفیدراڵی دەژمێردرێت کەلە هەردوو هەرێمی فلاندەر”نیۆرلندفۆنی”و والۆنی”فرانکفۆنی” پێکدێت، حکومەتیش لەم دوو لایەنە پێکهاتووە لەم دابەشکردنەدا زمان و سیاسەت و دابەشبووە بەڵام لەساڵی 2007 بەهۆی کێشە سیاسیەکان و هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان ئاڵۆزی کەوتە نێوان چینە سیاسیەکان و نەیاندەتوانی بۆ دامەزراندنی حکومەتی نوێ لەنێوان خۆیان رێکبکەون، ئەوەش بووەهۆی ئەوەی وڵات بۆ ماوی (7) مانگ بەبێ حکومەت بمێنێتەوە، هەموو کێشەکانیش لەنێوان دوولایەنی سەرەکی کۆنفیدرالی پێکهاتەی باکورو باشوری بەلجیکا خۆیان بوون.
لەساڵی 2010 جارێکیتر کێشە کەوتەوە نێوان باکورو باشور تاوایلێهات وڵات لە هەموو شتێکدا وەک دوو دەوڵەتی جیاواز دەبینرا لەتەواوی پێکهاتەی ئابوری و زمان و سیاسی بۆماوەی(18)مانگ وڵات بێ حکومەت مایەوە..لەم دۆخەدا لەهەردوو لاوە دەنگۆی جیابوونەوەو ئارەزووکردنی دەبیسترا تەنها یەکێتی ئەوروپا پێکیەوە بەستونەتەوە.

بابەتی دواتر

kobunawa1

توركمانەكانی كەركوك شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن دەكەن

وتەبێژی حەشدی توركمانی ئاشكرایدەكات، ئێمە وەكو كوتلەی توركمانی داوای پارێزگاری كەركوك دەكەین. عەلی حوسێنی وتەبێژی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *