7878787

حەماس و فەتح رێكەوتنی ئاشتییان واژوو كرد

 

كەناڵی (العالم) بڵاویكردەوە، واژووی ئاشتی نێوان بزووتنەوەی حەماس و بزووتنەوەی فەتحی فەلەستینی لە وڵاتی میسر بەشێوەیەكی رەسمی بە كۆتا گەیشت.

پێشتر ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی نوسینگەی سیاسی بزوتنەوەی حەماس رێكەوتنەكەیانی لەگەڵ بزووتنەوەی فەتح بە چاودێری میسر راگەیاندبوو.

بەپێی رێكەوتنەكەی نێوانیان رێكخستنەوەی حكومەتی فەلەستین بەشێكی سەرەكی كۆبونەوەكانیان بووەو كۆبونەوەكەش بە دووجار ئەنجام دراوە، بەشێوەیەك جاری یەكەم زیاتر لە 10 كاتژمێری خایاندووە.

بەشداربووانی كۆبونەوەكان كێشەكانی فەلەستین و ئەو نەهامەتیانەی بەسەر ئەو گەلەدا هاتوون باس كردووە، جگە لەوەش باسیان لە خراپی بژێوی هاووڵاتیانی فەلەستین بە گشتی و غەزە بەتایبەتی كردووە.

 

بابەتی دواتر

30762933_1337507466382146_9008515163326501711_n

ڕابەری گشتی: ئسلامیە‌كان تاكە‌ بە‌دیلن بۆ لە‌ ڕیشە‌ دە‌رھێنانی گە‌ندە‌ڵی ..به وينه وه

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ/2018/4/21/ بەرێز جەنابی ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی شێخ(عیرفان علی عبدالعزیز) لە شاری سلێمانی سەرپەرشتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *