FB_IMG_1507826848105

نالۆژیکی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا

کامیل مەحمود

پێداگری لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە(١١/١) جگە لەمزایەدەی دوور لە مەوزوعیەت و نمایشێکی سیاسی بۆ یاریکردن بەعەقڵی دەنگدەر شتێکیتر نییە، چونکە ھەڵبژاردن چۆن و بەکام جادوو ئەنجام دەدرێت کە ھێشتا:
١) بەشێک لەقەوارەکان ناوی کاندیدەکانیان و لیستی بەشداریکردنیان ئامادە نەکردووە.
٢)کۆمسیۆن (١٠/١٣)ی وەک دوا وادە بۆ ناردنی لیستی کاندیدەکان دیاری کردووە، (١٠/١٥)ی بۆ دەستپێکردنی بانگەشە!، واتە لەماوەی دوو رۆژدا دەبێت کۆمسیۆن بەناوەکاندا بچێتەوەو بیداتە وەزارەتی ناوخۆو وەڵامی قەوارەکان بداتەوە کە ناوەکانیان پەسەندکراون یان نا، کە ئەمە مەحاڵە لەو دوو رۆژەدا، ئەی حزب وقەوارەکان کەی پۆستەرات و ریکلام بۆ لیست و کاندیدەکانیان ئامادە بکەن؟!.
٣)کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم ھێشتا دیار نییەو تاکە کاندیدەکەی گۆڕانیش یەکلا نەبووەتەوە.
٤)باردۆخی کوردستان نائاساییەو ھەڕەشەکان لەھەموو لایەکەوە لەسەر ھەرێمەو باری دەروونی خەڵک لەئاستی ئەوەدا نییە وەکو پێویست بەشداری دەنگدان بکەن.
٥)مەسەلەی بەشداری ناوچە کوردستانییەکانیش یەکلا نەبووەتەوە.
٦)باس لەنەسڕینەوەی ناوی مردووەکان و خەلەل و کەموکورتییەکانی کارەکانی کۆمسیۆنیش بەلایەک!.
کەواتە باشترین ڕێگا دواخستنی ھەڵبژاردنە بۆ وادەیەکیتر کە لەدوو مانگ تێنەپەڕێت و لەسەری ساڵی نوێدا ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدرێت و لەخەیاڵ و گەمەی سیاسی و یاریکردن بەعەقڵی خەڵک دوورکەوینەوە باشترە.

بابەتی دواتر

23319209_1569297613129664_1182722898094387252_n

هونەری كاری سیاسی

هونەری كاری سیاسی ئامادەكردتی : ناصح مجید بەشی یەكەم: پێناسەی هونەری سیاسەت: هەندێ وا پێناسەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *