675675675675

گەمارۆكانی سەر كوردستان و قەتەر و غەزە ناشارعییە

 

بانگخوازێكی ئیسلامی ئاشكرایدەكات، گەمارۆی ئابووری بۆسەر قەتەر و غەزەو كوردستان ناشەرعییە و رێگەپێدراو نییە.

تاریق سویدان بانگخوازی ئیسلامی و یەكێك لە كەسایەتییەكانی ئیخوان ئەلموسلیمین لە كەنداو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك گەمارۆی ئابووری رەد كردوەتەوە و نوسیوێتی، گەمارۆ خستنەسەر غەزەو قەتەر و كوردستان بەهیچ شێوەیەك شەرعی نییە و عەقڵانیش نییە، بەڵكو ئەوە هەڵسوكەوتێكی خراپە بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكان و هەموو باجەكەش هاووڵاتیانی دەیدەن.

چەند وڵاتێكی عەرەبی دوای تۆمەتباركردنی قەتەر بەوەی هاوكاری داعش دەدات گەمارۆی ئابووریان خستەسەر ئەو وڵاتە، لەلایەكتریشەوە بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی باشووری كوردستان حكومەتی ناوەندی عێراق گەمارۆی ئابووری و ئاسمانی خستوەتەسەر هەرێمی كوردستان.

 

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *