786786

توركیا: رووبەڕووی هەموو هێرشێك دەبینەوە

سەرۆكوەزیرانی توركیا ئاشكرایكرد، هەوڵی دروستكردنی پشتێنەیەكی ئاژاوە لە باشووری وڵاتەكەمان، لەسەر سنوورەكانمان لەگەڵ عێراق‌و سووریا، دەدرێت.

بینایی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا لە میانی بەشداریكردن لە شەشەمین كۆنفرانسی نائاسایی لقی یالۆڤای ئاك پارتی، وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، هەوڵی دروستكردنی پشتێنەیەكی ئاژاوە لە باشووری وڵاتەكەمان، لەسەر سنوورەكانمان لەگەڵ عێراق و سووریا، دەدرێت.

وتیشی، ئێمە دەزانین ئەوانە كێن كە پڕۆژەكەیان ئامادەكردووە، بەڵام با گەلەكەمان ئارام بێت، ئەوانەی هەوڵدەدەن برایەتییمان، یەكێتییمان‌و پێكەوەییمان تێكبدەن با ئەوە باش بزانن هەرگیز ئەم گەلە رێگە بەدرووستكردنی دەوڵەتێكی تیرۆر لەوێ نادات.

ئاشكراشیكرد، هەر هێرشێك لە هەر شوێنێكەوە بكرێتە سەر پێگە و سەروەریی وڵاتەكەیان، هاوشێوەی خۆی وەڵامی دەدەنەوە.

رونیشیكردەوە، ئێمە دژایەتی كەس ناكەین، بەڵام بەڕێكی دەوەستین. ئەوەی كە پێویست بێت بۆ پاراستنی شەرەف و پێگەی وڵاتەكەمان ئەنجامیدەدەین.

بابەتی دواتر

hqdefault

به هۆی لافاو پردی خورماتوو ى رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (باسك نيت) به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له‌ پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *