22448581_642831156106630_7280924286884370369_n

تاكە پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن لە كوردستان كۆچی دوایی كرد

دكتۆر شوان قەڵادزێی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان دوای ئەوەی دوێنێ‌ بۆ بەدواداچوونی دۆخی كەركوك و هاوڵاتیان سەردانی ئەو شارەی كرد، لەگەڕانەوەدا توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

دواین پۆستی شوان قەڵادزێی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك دوێنێ‌ 16/10/2017 بلاویكردۆتەوە، كاتێك بەرەو كەركوك بەڕێكەوتوون بۆ بەسەركردنەوەی شارەكە و نوسیویەتی، “فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ شاندێكی سەركردایەتی گەیشتنە شاری كەركوك بۆ پاڵپشتی كردنی خەڵك و پارێزەرانی كەركوكی خۆڕاگر”.

دكتۆر شوان ناوی تەواوەتی ، عومەر مستەفا باوەمیر پیرۆت بووە و ناسناوەكەشی د.شوان قەڵادزێی بووە و لە ساڵی 1966 لە قەزای پشدەر لە دایك بووە.

ناوبراو خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی نورەدین تەواو كردووە، بەكالۆریۆسی لە بەشی مێژووی كۆلێژی ئاداب لە زانكۆی موسڵ خوێندووە، لە ناوەڕاستی هەشتاكاندا بە هۆی بەعسی نەبوون و بەشداری نەكردن لە ڕاهێنانی هاوینەی جەیشی شەعبی، بە بڕیاری “ئەنجوومەنی سەركردایەتیی شۆڕش (مجلس قیادە السورە)” لە خوێندن دەركراوە ‌و دوورخراوەتەوە (فصل)، دواتر بە لێبووردنی گشتی وەرگیراوەتەوە.

پاشان لەدوای تەواوكردنی خوێندن بەهۆی ئاشكرابوون و ئەندامبوونی لە ڕێكخستنەكانی بزوتنەوەی ئیسلامی، فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن رژێمی بەعسەوە بۆ دەردەچێت و دواتر پەیوەندی دەكات بە ڕیزەكانی بزوتنەوەی ئیسلامی.

شوان قەڵادزێی ماستەری لە زانكۆی تكریت- كۆلێژی پەروەردە- بەشی مێژوو بە ناوونیشانی (سیاسەتی ئاوەدانكردنەوە لە سەردەمی عەباسییەكان دا) بەدەست هێناوە، دكتۆراكەشی لە فەلسەفەی مێژووی ئیسلام لە زانكۆی تكریت- كۆلێژی پەروەردە- بەشی مێژوو تەواو كردووە.

شوان قەڵادزێی لە ساڵی 2013 ەوە سەرۆكی لیستی بزوتنەوە بووە لە پەرلەمانی كوردستان، ئەندامییەتی لە هەریەكە لە لیژنەكانەی مافی مرۆڤ- پەروەردە و خوێندنی باڵا بوە.

بەر لە راپەڕین پێشمەرگە بووە لە ناو ڕیزەكانی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان.
– سەرتیپ لە تیپی یەكی برایەتی لە قەڵادزێ.
– بەرپرسی هێزی پشدەر لە ساڵی 1992 بۆ ماوەیەك.
– ئەندامی مەكتەبی ڕێكخراوە جەماوەرییەكان.
– سكرتێری پەیوەندیی ئیسلامیی مامۆستایانی كوردستان.
– بەرپرسی مەڵبەندی 3ی هەولێری بزوتنەوەی ئیسلامی.
– لە ساڵی 2001 ەوە ئەندامی سەركردایەتییە.
– لە ساڵی 2005 ەوە ئەندامی مەكتەبی سیاسییە.
-سەرۆكی كۆنگرەی 9 و 10 ی بزوتنەوەی ئیسلامی بووە.
– لە دوای كۆنگرەی 9 ئەندامی دەستەی مەكتەبی سیاسی بووە.
– لە ساڵی 2008 بۆ 2013 وتەبێژی فەرمیی مەكتەبی سیاسی بووە.
– سەرۆكی لیستی 101 بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2013 .
– نووسەر لە ڕۆژنامەی بزوتنەوەی ئیسلامی و چەند بڵاوكراوەیەكی تر.
– خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری پەیامی قەڵەم.
– ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەبا.
– كاری ئێستای: ئەندامی مەكتەبی سیاسی/ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان/ سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *