news

ئەردۆگان: چاوەڕێین هەرێمی كوردستان دەروازەكان رادەستی بەغدا بكات

 

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان لەم دۆخە ئاگادار كردبووەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆگان لە وتارێكدا رایگەیاند، مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانیمان لەم رەوشەی ئێستا ئاگادار كردوەتەوە، ئەوەی لە كەركوك رووی دا دەرئەنجامی بڕیاری تاكلایەنەی بارزانی بوو.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، چاوەڕێی ئەوەین هەرێمی كوردستان دەروازەكان رادەستی حكومەتی عێراق بكات، ئەوكاتیش پێویستە حكومەتی عێراق پێداویستییەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات.

هەروەها وتیشی، لەگەڵ راوێژكارەكانماندا تاوتوێی دەستبەسەرداگرتنی شارەكانی شەنگال و مەخمور دەكەین لەلایەن حەشدی شەعبییەوە.

 

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *