5345345

روسیا داوای گفتووگۆی هەرێم و ناوەند دەكات

وەزیری دەرەوەی روسیا داوای لەلایەنی عێراقی و كوردی كرد، كە گفتووگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە مۆسكۆی پایتەختی روسیا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی، رایگەیاند، تاووتوێی پرسی ریفراندۆمیان كردووە، داواشیكرد كە هەردوولایەنی كوردی و عێراقی لەسەر بنەڕەتی رێز و دەستوور گفتووگۆ بكەن.

لای خۆشییەوە ئیبراهیم جەعفەری رایگەیاند، قۆناغێكی نا دەستووری لە هەرێمی كوردستان ئەنجام درا كە ریفراندۆم بوو، ئێستاش حكومەت لە كاردایە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق.

حكومەتی عێراقی كار بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەكات و كۆنتڕۆڵكردنەوەی كەركوكیش لە ماوەی 15 كاتژمێردا كۆنتڕۆڵكرایەوە، لێرەشدا تەنها كورد بە ئامانج نەگیراوە، بەڵكو هەموو نەتەوە و رەگەزە جیاوازەكان كە لەو شارە نیشتەجێ بوون‌و پارێزگاری لە هەموویان دەكرێت.

 

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *