5453453

هێزەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان ئەنجام دەدەن

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانەی تا ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵیچەكدارانی داعشدان.

ئەمرۆ چوارشەمە 25ی تشرینی یەكەمی 2017، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا لەسەر ئامادەكاریەكان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی قائیم و ناوچەكانیتری ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعش بڵاوكردوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئامادەكاری كراوە بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو دوو ناوچەیەی سەر بە پارێزگای ئەنبارن‌و وەك سەرەتایەكی هێرشەكانیش هێزی ئاسمانی عێراق لەرێگەی فرۆكەكەنیان بڵاوكاوەیان بەسەر چەكدارانی داعش و دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەردایەخوارەوە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی سەربازی لە ناوچەكە.

 

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *