575675675

بەغدا و حەشدی شەعبی وەڵامی دەستپێخەرییەكەی هەرێمیان دایەوە

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراقی ئاشكرایكرد، بەغدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی ریفراندۆمی كردووە نەك سڕكردنی.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراقی بە سكای نیوزی راگەیاندووە، وەك یەكەمین وەڵامێك بۆ پێشنیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەوڵەتی عێراق ئاشكرایكردووە، ئێمەخوازیاری هەڵوەشانەوەی ئەنجامەكانی ریفراندۆمین نەك سڕكردنی.

لای خۆشییەوە كەفاح مەحمود راوێژكاری مەسعود بارزانی رایگەیاندووە، تا ئێستا هەولێر هیچ وەڵامێكی پێشنیارەكانی لەلایەن بەغداوە پێنەگەیشتووە.

وتیشی، ئێمە سێ خاڵمان ئاشكرا كردووەو خوازیاری دەستپێكردنی گفتوگۆكانین لەگەڵ حكومەتی ناوەند.

لەلایەكیتریشەوە، وتەبێژی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئاشكرایدەكات، دەستپێشخەریەكەی حكومەتی هەرێم بۆ سڕكردنی ئەنجامەكانی ریفراندۆم هیچ بەهایەكی نییە، چونكە حكومەتی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكات.

ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی حەشدی شەعبی بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی راگەیاندووە، دەستپێشخەریەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سڕكردنی ریفراندۆم واتە داننانی ئێمەیە بە ئەنجامەكانی ریفراندۆم دا، لەبەر ئەوە دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

وتیشی، هێرشی هێزەكانمان بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان هیچ پەیوەندییەكی بە ریفراندۆمەوە نییە، بەڵكو بڕیارێكی پەرلەمانی عێراق بوو بۆ ئەوەی هێزەكانی عێراق لەو ناوچانە بوونیان هەبێت و بگەڕێنەوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دەستپێشخەرییەكی سێ خاڵی راگەیاند و دەستپێكردنی وتوێژەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كە بریتین لە..

1- ڕاگرتنی دەستبەجێی تەقەكردن و هەموو جۆرە كردارێكی سەربازی لە هەرێمی كوردستان.
2- سڕكردنی ئاكامی ڕیفراندۆم كە لە كوردستانی عیراق ئەنجام درا.
3- دەستپێكردنی دیالۆگی كراوە لە نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستووری عیراق.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1511512730976

ڕابەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری تورکیا کرد

باسک نێت-ھەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ـی تشرینی ٢٠١٧، مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *