567568776867

لەدوای شكستی ڕیفراندۆم و 16 ئۆكتۆبەردا

هێدی هەولێری

دروستبوون و ڕوبەرڕوبوونەوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری2017 و ڕۆژانی دوایی لێكەوتەی سیاسیی و پەرچەكرداری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و كاریگەری خراپتری بەڕووی كورددا كردەوە بەجۆرێك ئەو بارگرژییەی نێوان هەولێرو بەغدا….. یەكلاییكردنەوەی باڵانس بەگورزی هێزی چەكداریی و قوربانیدانێكی زۆر لەهەردوولای لێكەوتەوە. پاشان هەرێمی كوردستان لەكۆمەڵێك گێژاوی سیاسیی و قەیرانی جۆراوجۆری تێوەگڵاندو یەخەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی گرت هەر لەدەستی دەستیپێكردنی وڵاتانی زلهێزی دنیا وەك ئەمریكاو بەریتانیاو ئەڵمانیا و ڕوسیاو هەرێمایەتییەكانیش وەك توركیا و ئێران و عێراق لەگێژاوێكی قوڵدا یارییەكەیان بەكورد كردو بۆ تا هەتایی خەونەكانی كوردیان لەگۆڕنا، بەڵكو ئەوەی هەبوو لەڕاستییەكان و دەستكەوتەكانیشەوە هێزە نێودەوڵەتیەكانیش هەرلایەك بەرەو قەڵەمڕەوی سنووریی خۆیان هەنگاویان نا و سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیش بەئەندازەیەك پوكانەوە لەسایەی حكومڕانییەكی سەقەت و شێواودا. لەدوای1991دا هیچكات كورد وەك ئێستا بێكەس نەبووە، كە تەواوی ڕەنجەكانی خرایە ئاشی نەزان و هەر ئەوانیش دەیهاڕن
بریكارە سەرەكییەكانی دەسەڵات حزبە بچووكەكانن بەهەموو شتێكی دەسەڵات ڕازبوون، بەڵام ئەوەی هەلێك لەبەردەم ئەو هێزانە ماوەتەوە بەتایبەتی ئیسلامییەكان(كە هەرزوو كۆمەڵ كشایەوە)، بەڵام بزووتنەوەی ئیسلامیی و یەكگرتوو لەگەڵ هەرجۆرە هاوپەیمانێنییەكدا نەبن پێكهێنەرەكەی پارتی و یەكێتی بن بەتایبەت پارتی، خۆری سیاسییان بەرەو ئاوا بوون دەچێت، چونكە مانەوەی پارتی بەهۆی ئەو هێزانەوە بووە لەماوەی زیاتر لە 20 ساڵی دەسەڵاتدارێتی ڕابردوویدا. ڕوو سپیكردنەوەی سیاسەتی حزب عەیب نیەو ئێستا لایەنەكان ئەگەر بیانەوێت بەردەوام بن لە پڕۆسەی سیاسیی و درێژە بە جەماوەریبوونی خۆیان بدەن هەلێك لەبەردەمیاندایەو دەتوانن ئەو كارەكە بكەن و هەموو پڕۆژە هاوبەشەكانی پێشوویان لەگەڵ پارتی و یەكێتی بمرێنن و ئایندەی سیاسیی خۆیان بدۆزنەوە، چونكە پارسەنگی هێز لەئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتیدا گۆڕانكاریی بەسەرداهاتووەو لەسایەی ئەو دوو هێزەدا حزبەكانی دەوروبەری خۆیان چەندینجاری دی شەرعیەت بەخۆیان دەدەنەوە و پشكی سەرەكیان بەردەكەوێت و مافی ئەوانی دیكەش نادەن.
ئەنجامەكانی ڕیفراندۆم خراپ و شێواوو دەرخەری ڕاستییەكی تاڵ بوو بۆ قوڕگی دەسەڵاتدارانی كوردو ئێستاش بە هەر بیانوویەك بێت نایانەوێ ئەو ڕاستیە تاڵە هەرس بكەن و دۆخەكە بەئاقارێكی تردا دەبەن و ناتەبایی ناوماڵی كوردیی و خۆخۆریی، كە تەنها شتێك لەگەل داواكاریەكانی كورد (سەربەخۆیی) یەكناگرێتەوە ناتەبایی ناوخۆیی و بەگژداچوونەوەی یەكترە ئەوەش دیرۆكێكی لەناو كورددا هەیەو بەردەوام ئەو جۆرە مامەڵە ناشیاوانە وایكردووە، كە بەرپرسان و دەستڕۆیشتووانی گۆڕەپانەكە نەزانانە قسە بكەن و یڕیاری ڕێ گۆڕین و نەگەیشتنە ئامانجی كورد بدەن هەم لەدوای ھەڵەی بڕیاری ڕیفراندۆم و لەدەستدانی زیاتر لە %٥٠ی خاكی كوردستان و بچووكبوونەوەی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان. رووداواوەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەرو ڕۆژانی دوایی و لەكاتی داگیركردنی كەركوك و گەڕانەوەی كورد بۆ ساڵی91 و دروستبوونەوەی هێلی ٣٦ لەلایەن هەندێ كەسی خۆشباوەڕی ناسیاسی و وروژاندنی سۆزی خەڵك و وتاری نالۆژیكی و حەماسیانەی بەرپرسانی ئێستا بەڕادەیەك بوو دڵنیاییان بۆ خەڵك كردبوو، كەچی دەرەنجامێكی خراپی لێكەوتەوە…..
خراپیەك هێندەی ئەنجامدانی تاوانێك وابوو لەكاتێكدا دەبێت دەسەڵاتداران دان بەوەدابێن هیچ ئەرزش و نرخێكیان لەكۆمەڵگەی كوردیدا نەماوەو بوونەتە بەشێك لەڕابردوو وەك ڕیفراندۆمەكەی 25-7 و ئەو دەرهاوێشتانەی لێیكەوتەوە و چەندین دەستكەوتنی ساڵانی ڕابردوو، كە بەدەستهاتبوون بەهۆی مامەڵەی عەجولی كەسی یەكەم، كە خۆی وەك سەرۆك دەخوێندەوە لەدەست دەرچوون و ئەستەمە بەمزووانە بەدەستی بێنینەوە. ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان بەكەركوكیشەوە، كە ڕاگەیاندنەكانی دەسەڵاتدار پێیان دەوت: ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەئایندەیەكی نادیاردا دەڕۆن و نازانرێت چ ڕۆژێك لەبەردەم ئەو كوردنشینانەو‌ چارەنوسیاندایە؟ ئەوەش ئاڵۆزیی بۆ ئەو هاوڵاتیانە دروست دەكات و ماوەی قەیرانەكان بۆ كوردستانیانی ئەو ناوچانە وەك خۆی دەهێڵێتەوە.
ئێستا ڕووی بەرپرسانی یەكەم لەو سكشتە گەورەیەدا سزادانیان بەوە دەبێت ، كه ‌دوور بخرێنەوە لەكایەی ‌سیاسی و دەسەڵات و بەڕێوەبردندا. ئێستای كوردستان و ناوچەكە بەئەندازەیەك پەیوەندییە ناوخۆییەكانیشی ڕووبەڕووی گۆڕانكاریی گەورە بردووە، بەتایبەت یەكێتی ناویەكێتی (كە ماوەیەكە یەكتر بە خۆفرۆش و دەسەسیەی ئەم و ئەو دادەنێن و یەكێتی و پارتیش لەلایەك، كە ئەوە مێژوویەكی درێژی هەیە لەناكۆكی و ململانێی نێوان ئەو دوولایەنە لەسەردەمی شەڕی جەلالی و مەلاییەوە‌). بەردەوامبوونی مەودای دووربینی و دوورهاوێژی لەزهنی ئەو دەسەڵاتدارانەی بەزۆربوون بەبار بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵك، بوونەتە گێژاوێك دەسەڵاتی سەپێنراو خۆیشیان ناتوانن بەدوای دەرچەیەكدا بگەڕێن بۆ دەربازبوون لەدۆخە ئاڵۆزكاوەی هەرێمی كوردستاندا، بەڵام ئەوەی ئێستا باس لەحكومەتی ڕزگاریی نیشتمانی دەكرێت وەك هەوڵێك بۆ پچڕاندن و دوورخستنەوەی ئەو بازرگانە سەپێنراوانەی هەرێمی كوردستان، كە دۆخێكی بەڕووی هاوڵاتیانی كوردیدا دروستكردووە شكستی خواردووەو هەرجۆرە بەدیلێك دەشێت و دەگونجێت ڕاست ببێتەوە بۆ ئەو قەیرانەی ئێستا. دووساڵ لەمەوبەرو لە 12ئۆكتۆبەری 2015 تاوەكو 12 ئۆكتۆبەری 2017، كە زیاتر لەدووساڵی تێپەڕكردو كێشەی زۆری كۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابووریی بەدوای خۆیدا هێنا، كە پارتی لەبازگەی پردێ ڕێگەی نەدا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بگەڕێتەوە شاری هەولێرو سەرپەرشتی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان بكات، ئەمەش سەرەتایەك بوو بۆ دەركەوتنی ئاریشەو دەركەوتەكانی قەیران گەلێك و ئەنجامێكی خراپتر لەدوای 1991دا.

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

شەیتانی حكومەت!!

شۆڕش كەمال من ناگەڕێمەوە بۆ ڕابردوی ئادەم و شەیتان و چیرۆكی كەسایەتی نەفرەتلێكراوی یان هەڵفریواندنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *